هەژی و هەنی - هەمەڕەنگبوون

17 August 2024
هەژی و هەنی - هەمەڕەنگبوون

مژارەکانی ئەمجارەی بەرنامەی هەژی و هەنی هەمەڕەنگبوون، لە سلێمانی چەندین منداڵ ئارەزوی یاریی یۆگا دەکەن، لەوێ خولێکی فێربوونی یارییەکە بۆ چەندین منداڵ کراوەتەوەو لەلایەن راهێنەرێکی بەتوانا و لێهاتووەوە منداڵەکان فێر دەکرێن.
وەک راهێنەرەکە دەڵێت "یارییەکە بۆ لایەنی دەروونی منداڵان زۆر باشە، هەروەها هاوکارە بۆ زیاتر گەشەکردنی لایەنی بیر و هزری منداڵان"، چەندین منداڵ لە خولەکەدا بەشدارییان کردووە.
 
 
مستەفا دانیشتووی هەولێرە، ئەو کەسێکی بلیمەت و کارامەیە لە دروستکردنی رۆبۆتدا.
دوواین کاری بریتییە لە دروستکردنی رۆبۆتێکی ئاگرکوژێنەوە لە رێگەی کۆمپیوتەرەوە بەرنامەڕێژی بۆ کردووە، ئامێرەکە هەستیارە و لەکاتی بوونی ئاگر و دووكەڵ بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەست دەکات بە پرژاندنی ئاو و بەدوای سەرچاوەی ئاگرەکەدا دەگەرێت و دەیکوژێنێتەوە.
مستەفا خەریکی پڕۆژەکەی گەورە دەکات و دەیەوێ لەو رێگەیەوە سوود بە مۆڵ و شوێنە داخراوەکان بگەیێنێت.
 
هەژی چووەتە دهۆک لەوێ کۆمەڵێک منداڵ دەبینێت هەموویان ئامێری دەفیان پێیە، ئینجا بۆی دەردەکەوێت ئەو منداڵانە دەیانەوی فێری ئامێری دەف بن.
ئەوان لەژیر سەرپەرشتی مامۆستاکەیان فێری ئامێرەکە دەکرێن و مامۆستا گۆرانیان بۆ دەڵێت و ئەوانیش بە جوانی دەفی بۆ دەژەنن.
 
 
شاهین کیڤورک ، ئەکتەرێکی بەناوبانگە لە کوردستان، خاوەنی چەندین دراما و فیلمە، ئەو لە سەرەتادا بووکی دەست (دمی)  بۆ یەکەجار لە ساڵی 1992 بەکاردەهێنێت لە تەلەڤزیونی کوردی دا، شاهین هەندێک دیمەنی خۆش و بیرەوەری بەرنامەی منداڵانی ئەوکات بۆ کۆمەڵێک منداڵ دەگێڕێتەوە.