ماراسۆنی هەزار منداڵ لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان

13 July 2024
ماراسۆنی هەزار منداڵ لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان

ماراسۆنی هەزار منداڵ لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان

لە دهۆک کۆمەڵێک یاریزانی پایسکلسوار لەنێو شەقامەکانی شاری دهۆکدا پایسکل لێدەخوڕن، یەکێک لەو پایسکلسوارانە ناوی یوسفە، باسی بەشداریی خۆی دەکات لە پاڵەوانییەتەکاندا، هەروەها باسی چۆنییەتی بەدەستهێنانی خەڵاتەکانی دەکات. تیپەکە بە پاڵپشی یانەی وەرزشی دهۆک بەڕێوەدەبردرێت.

لە هەولێر رێکخراوی ئەربیل ماراسۆن پێشبڕکێیەکی راکردنی بۆ نزیکەی هەزار منداڵ رێکخست. پێشبڕکێیەکە لە پارکی سامی عەبدوڵڕەحمان بەڕێوەچوو، دوای دابەش کردنی خەڵات بەسەر براوەکان، ئاهەنگێکی خۆشیان بۆ سازکرا.
 
خوێندنگەیەکی دهۆک پێشانگەیەکی زانسی بۆ خوێندکارەکانی کردەوەو چەندین کاری زانستی و تەکنیکی لەلایەن خوێندکارە بەهرەمەندەکان نیشاندران.

لە سلێمانی دوو هاوژین، ژن و پیاوێک کە هاوژینی یەکدین منداڵان فێری یاریی سەمای بالێ دەکەن، گرووپەکە ساڵانە بەشداری لە چالاکییە هونەرییەکاندا دەکات ، گرووپەکە کۆنترین گرووپی سەمای بالێیە کە تاوەکو ئێستاش بەردەوامە لە کاری خۆی.