گیراوەیەکی تەندروست بۆ منداڵان

22 June 2024
گیراوەیەکی تەندروست بۆ منداڵان

دووەم بەرنامەی هەژی و هەنی کۆمەڵێک بڕگە و بابەتی سەرنجڕاکێشی تێدایە: 

بڕگەی یەکەم باسی کۆمەڵێک قوتابی قوتابخانە ناحکومیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات کە لە هەولێر بەشدارییان لە پێشانگەیەکی زانستیدا کردووە. لە پێشانگەکەدا کۆمەڵێک کار و پڕۆژەی تەکنیکی و ئەلیکترۆنی نمایشکراون، جگە لەوە تاقیکردنەوەی زانستیش لە پێشانگەکەدا کاری لەسەر کراوە.

لە بڕگەی دووەم دا باسی منداڵێک دەکەین بەناوی دارین خۆگر کە کتێبێکی بە زمانی ئینگلیزی نووسیوە. دارین خوێنەرکی زۆرباشی کتێبە، هەروەها جگە لەوانە بەهرەیەکی زۆر باشی لە ژەنینی ئامێری کەمان هەیە.

بڕگەی سێیەمی بەرنامەی هەژی و هەنی باسی خاتوونێک دەکات بەناوی جوانە بەهزاد کە خواردنەوەیەکی تەندروست بۆ منداڵان ئامادە دەکات کە پڕە لە ڤیتامین و یارمەتی گەشەی منداڵان دەدات. لەبەرنامەکەدا هەژی پێشکەشکاری بەرنامەکەش خواردنەوەکە دەخواتەوە و زۆر بەلایەوە خۆشە.

لە بڕگەی چوارەم و کۆتایی (دوین)تان پێدەناسنین کە منداڵێکە بەهرەیەکی زۆرباشی لە نووسیندا هەیە. دوین چیرۆک بە زمانی ئینگلیزی دەنووسێت و خاوەنی چەند کتێبێکیشە. ئێستا دوین سەرقاڵی نووسینە و پلانی هەیە لە داهاتوویێکی نزیکدا چەند کتێبی دیکەی تایبەت بە چیرۆکی منداڵان چاپ و بڵاوبکاتەوە.