چارەسەرێک لابردنی لەکە و زیپکە

لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، باسی ئامادەکردنی چارەسەرێک دەکات بۆ کێشەکانی دەموچاو وەکو لەکە و زیپکە. ئەم چارەسەرە سروشتییە و پێکھاتەکانی بە ئاسانی دەستدەکەون.

پێکھاتەکان: سرکەی سێو (ئەسڵی)، لاڤێندەر (گوڵی بنەوشەیی)

ئامادەکردن
1.  یەک پەرداخ سرکەی سێو گەرم دەکەین.
2.  سێ کەوچک لاڤێندەر دەکەینە ناو سرکەی سێوەکە.
3.  تێکەڵەکە بۆ ماوەی سێ بۆ چوار خولەک دەکوڵێنین، بەجوانی تێکەڵیان دەکەین.

بەکارهێنان
دەتوانن رۆژانە بەکاریبھێنن و ھیچ کێشەیەکی نییە، چونکە یارمەتی پێست دەدات.

سوودەکان
1. بۆ ئەو کەسانەی کێشەی لەکەی دەموچاویان ھەیە، ئەم چارەسەرە یارمەتی لابردنی لەکەکان دەکات، یان رێگری دەکات لە دروستبوونی لەکەی نوێ.
2. بۆ ئەوانەی زیپکەیان ھەیە، ئەم چارەسەرە یارمەتی نەمانی زیپکەکان دەدات و دەموچاو خاوێن دەکاتەوە.