چارەسەرێک بۆ ئازاری پێ

چارەسەرێک بۆ ئازاری پێ

لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی ئامادەکردنی چارەسەرێک دەکات بۆ ئازاری پێ پێشاندەدات.

کەرەستەکان: خوێی ھیمالایا، ئاوی گەرم، ھێل

ئامادەکردن:
1. سەرەتا، سێ کەوچک خوێی ھیمالایا و سێ دەنک ھێل دەخرێتەناو ئاوی گەرم.
2.  پێکھاتەکان بۆ ماوەی پێنج خولەک دەکوڵێنرێن، پاشان چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو ئاوەکە سارد دەبێتەوە.
3.  ئاوە شلەتێنەکە دەکرێتە ناو تەشتێکەوە.
4.  پێیەکان دەخرێنەناو تەشتەکەوە بۆ ئەوەی پشوو بدەن.
5. دەتوانرێت ئەم چارەسەرە رۆژانە دووبارە بکرێتەوە و ھیچ زیانێکی نییە، ھەروەھا زۆر تەندروستە و دەکرێت ھەموو کەسێک ھەفتانە جارێک بەکاریبھێنێت.