شەربەتێک بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوە و نەهێشتنی کۆکە

لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی ئامادەکردنی گیراوەیەکی سرووشتی بۆ یارمەتیدانی کەمکردنەوە و نەهێشتنی کۆکە پێشاندەدات.

کەرەستەکان: یەک پڕتەقاڵ، هەنگوین، خوێی هیمالایا

ئامادەکردن
1.  سەرەتا، تەنیا بەشی سەرەوەی پڕتەقاڵەکە ببڕە.
2.  بە چەقۆ یان چەنگاڵ، چەند کونێک لە پڕتەقاڵەکە دروست بکە.
3.  سیمی تەباخ ئامادە بکە و پڕتەقاڵەکەی لەسەر دابنێ.
4.  ئاو گەرم بکە، دواتر کەمێک هەنگوین بکە بەسەر پڕتەقاڵەکەدا.
5.  پارچە بڕاوەکەی پڕتەقاڵەکە بخەرەوە سەری.
6.  پڕتەقاڵەکە بخەرە ناو ئاوی کوڵاو بۆ ماوەی حەوت بۆ دە خولەک.
7.  پاشان بە ئاگادارییەوە لە ئاوی گەرم دەریبهێنە و ئاوەکەی بپاڵێوە.
8.  ئاوی پڕتەقاڵەکە ئامادەیە بۆ خواردن.