گیراوەیەک بۆ دابەزاندنی رێژەی شەکر
لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی ئامادەکردنی گیراوەیەکی سرووشتی بۆ دابەزاندنی رێژەی شەکر لە خوێن دا پێشاندەدات.
کەرەستەکان: رۆزماری، بیبەری رەش، زەردەچەوە، دارچین
ئامادەکردن
1. کەوچکێک زەردەچەوە دەخرێتە ناو قۆرییەک ئاوی کوڵاو
2. بیبەری رەش و دارچین بەیەکەوە دەهاڕێن و تێکەڵی زەردەچەوەکە و ئاوە کوڵاوەکە دەکرێت.
3. لەکۆتاییدا چەند پارچە گەڵایەکی بچووکی رۆزمارییەکەش تێکەڵیان دەکرێت.
4. بۆماوەی 5 خولەک هەموو پێکهاتەکان بەیەکەوە بەباشی بکوڵێنرێن.
بەکارهێنان
دوای کوڵان وەکو چا دەخورێتەوە.
سوودەکان
دابەزاندنی رێژەی شەکری خوێن بۆ ئەوانەی نەخۆسی شەکرەیان هەیە.
هەروەها بۆ کەسانی ئاساییش بەسوودە بۆ پاککردنەوەی لەشیان لە شەکری زیادە.
بهشی بكه لە