شەربەتی خاوێنکردنەوەی سنگ
لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی ئامادەکردنی خواردنەوەیەکی سرووشتی خاوێنکردنەوەی سنگ پێشاندەدات.
پێکهاتەکان: پرتەقاڵ، مۆز، هەنگوین، ئاو
ئامادەکردن
1. سەرەتا مۆزەکە ورد دەکرێت و لەگەڵ ئاودا تێکەڵ دەکرێت.
2. پاشان کەمێک ئاو گەرم دەکرێت و دەخرێتە نا تێکەڵەکە و باش تێکەڵی دەکەین.
3. لەدوای تێکەڵکردن نزیکەی پێنج خولەک چاوەڕێ دەکرێت، تاوەکو ئاوەکە سوودی مۆزەکەی وەربگرێت.
4. پرتەقاڵەکە دەبڕدرێت و تەنیا ئاوەکەی بەکاردێت، پێش بەکارهێنان پێویستە پرتەقاڵەکە بەجوانی بشۆردرێت.
5. یەک کەوچک هەنگوین دەخرێتە ناو ئاوی پرتەقاڵەکە و هەموو پێکهاتەکان بەیەکەوە تێکەڵ دەکرێن.
ئەو خواردنەوەیە دەتوانرێت هەموو شەوێک بخورێتەوە، بۆ ئەوەی سنگ خاوێن بێتەوە و لە نەخۆشی دوور بن.
بهشی بكه لە