گیراوەیەک بۆ بەهێزکردنی بەرگریی جەستە
لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی ئامادەکردنی گیراوەیەکی سرووشتی بۆ بەهێزکردنی بەرگریی جەستە پێشاندەدات.
پێداویستییەکان: گەڵای داری یوکالیپتوس (لە کوردستان لە زۆر شوێن دەستدەکەوێت)، رۆنی گوێز هیندی (زەیتی زەیتوون)، هێل (بەپێی حەز)
ئامادەکردن
1. سەرەتا، رۆنی گوێزی هیندی دەهێنرێت و دەخرێتە ناو مەنجەڵێکەوە تاوەکو دەتوێتەوە.
2. گەڵای داری یوکالیپتوس بەباشی دەشۆردرێنەوە.
3. پەلکە ئامادەکراوەکان دەخرێنە ناو رۆنە تواوەکە و وازیان لێدەهێنرێت بۆ ماوەی نزیکەی 5 خولەک بمێننەوە.
4. ئەگەر رۆنی زەیتوون بەکاردەهێنرێت، پەلکەکان دەخرێنە ناو رۆنی زەیتوون و بۆ ماوەی دوو هەفتە لە شوێنێک دادەنرێت.
5. دوای پێنج خولەک، پەلکەکان و رۆنەکە لەیەکتر جیادەکرێنەوە.
بەکارهێنان
بۆ پێست: دەتوانن رۆنەکە بۆ کێشەکانی پێست بەکاربهێنن.
بۆ کۆکە و هەڵامەت: ئەگەر کۆکە و هەڵامەتتان هەبێت، دەتوانن لە سنگ و پشتتان بدەن.
بۆ کێشەی گەدە: دەتوانن چایەک دروست بکەن و یەک کەوچک لە رۆنەکەی لەگەڵ تێکەڵ بکەن و بیخۆنەوە. دەتوانن کەمێک هێلیشی تێبکەن.
سوودەکان
یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری کێشەکانی پێست.
دەتوانێت کۆکە و هەڵامەت کەمبکاتەوە.
ئەگەر بە رێنمایی پزیشک بەکاربهێنرێت، رەنگە سوودی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە هەبێت.
دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری گەدە.