کرێمێک بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەت

لەم بەرنامەیەدا هەوراز حەمید، شارەزای دەرمانی سرووشتی، رێگەکانی ئامادەکردنی گیراوەیەکی سرووشتی بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەت پێشاندەدات‪.‬

کەرەستەکان: گوێزی هیندی، نەعنا، گوڵە حاجیلە، هەنگوین، چەند قەترەیەک زەیتی یوکالیپتۆس، کەمێک ئاو

ئامادەکردن
1. سەرەتا گوێزی هیندی دەتوێنیتەوە.
2. دوو کەوچکی چێشت نەعنای تێکەڵ دەکرێت. دەتوانیت نەعنا تەڕیش بەکاربهێنیت.
3. یەک دەستە گوڵە حاجیلە زیاد دەکرێت.
4. تێکەڵەکە بۆ ماوەی 10 خولەک دەکۆڵێنیت.
5. دوای ئەوەی سارد دەبێتەوە، 5 قەترە زەیتی یوکالیپتۆسی تێدەکرێت. 
6. سێ یان چوار کەوچکی چا هەنگوینی تێدەکرێت.
7. کەمێک ئاوی تێدەکرێت.
8. تێکەڵەکە دەخرێتە ناو بەفرگر تاوەکو خەست دەبێتەوە.

بەکارهێنان 
بەپێی پێویست کرێمەکە سنگ و پشتی پێ چەور دەکرێت. 

سوودەکان
بەسوودە بۆ چارەسەکردنی نیشانەکانی پەسیو یاخو هەڵامەت

تێبینی 
تەنیا بۆ منداڵانی تەمەن 7 ساڵ و سەرووتر گونجاوە و بۆ منداڵانی خوار ئەو تەمەنە بەکارنەهێنرێت.