وەرزش و لەشرێکیی کچان

25 March 2024
وەرزش و لەشرێکیی کچان

مژاری ئەمجارەی بەرنامەی گفتوگۆی کچان وەرزشکردن و چوونە هۆڵەکانی لەشجوانییە لەنێو کچاندا. نڤار و شەیما، بنەوش و بەهرە لە بەرنامەکەدا میوانداری نیگار بینایی راهێنەری لەشجوانییان کردووە و بەتێروتەسەلی باسی وەرزشکردنی کچان و ئەو راهێنانانە دەکەن کە کچان دەتوانن ئەنجامییان بدەن.

لەنێو پێشکەشکارانی بەرنامەکە تەنیا نڤار دەچێتە هۆڵی لەشجوانی و وەرزش دەکات، بەهرە و بنەفش بە بیانووی نەبوونی کات و شەیماش دەڵێت حەزی لە جیم نیە وەرزش ناکەن، بۆیە راهێنەرەکە باسی ئەو راهێنانە دەکات کە دەتوانن لە ماڵەوە ئەنجامی بدەن بۆ ئەو کەسانەی ناتوانن بچنە هۆڵەکانی لەشجوانی.
هەروەها لەبەرنامەکەدا باسی ئەو هەڵە باوانە دەکرێت کە لەلای کچان دەیانکەن لەکاتی وەرزشکردن لە هۆڵەکانی لەشجوانی. پێشکەشکاران و میوانی بەرنامەکە باسی ئەوە دەکەن کە کچان بۆ لەشڕێکی یان تەندروستی خۆیان وەرزش دەکەن و باسی باوترین ئەو وەرزشانەش دەکەن کە کچان ئەنجامی دەدەن.