تەکنەلۆژیا و سۆشیاڵ میدیا

28 March 2024
تەکنەلۆژیا و سۆشیاڵ میدیا

لە بەرنامەی ئەمجارەی گفتوگۆی کچان پێشکەشکارانی بەرنامەکە باسی کاریگەری تەکنەلۆژیا و سۆشیال میدیا دەکەن لەسەر ژیانی کچان. نڤار و شەیما، بنەوش و بەهرە لە بەرنامەکەدا باسی لایەنە ئەرێنیەکانی تەکنەلۆژیا دەکەن. ئەوان هەر چواریان هاوڕان کە تەکنەلۆژیا کاریگەری ئەرێنی هەیە، بەڵام نکۆڵی لایەنە نێگەتیڤەکانیشی ناکەن کە ئێستا بەهۆی خراپ بەکارهێنانی، گرفتی زۆری بۆ هەمووان دروستکردووە، بەتایبەتی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان. پێشکەشکارانی بەرنامەکە گلەیی لە بەشێک لە ئینفلووەنسەرە کچەکان دەکەن بەوەی بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە ناکەن و ئەوە لەبەرچاو ناگرن کە رەنگە بەشێک لە وەرگر و هەوادارەکانییان کچانی خوار تەمەن 18 ساڵ بن، هەروەها دەڵێن زۆرجار رێکلام بۆ شتێک دەکەن کە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیێنن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باسی ئەوە دەکەن کە چۆن دەتوانن سۆشیال میدیا و تەکنەلۆژیا بەکاربهێنن بۆ پەرەپێدان و دەرخستنی بەهرەکانیان، هەروەها چۆن کچان دەتوانن سوود لە سۆشیال میدیا وەربگرن بۆ گەورەکردنی بزنسێکی بچووک بەتایبەتی لای ئەو کچانەی کە کاری دەستی دەکەن.