گفتوگۆی کچان - باوەڕی کچان بە کەلووەکان

27 March 2024
گفتوگۆی کچان - باوەڕی کچان بە کەلووەکان
نڤار و شەیما، بنەوش و بەهرە لە بەرنامەکەدا میوانداری نوور یوسف، راهێنەری گەشەپێدانی مرۆییان کردووە. نوور باسی ئەوە دەکات کە هیچ زانستێک نییە تایبەت بێت بە پێشبینییەکانی کەلووەکان و بیسەلمێنێت کە ئەو پێشبینییانەی لێرە و لەوێ بەناوی بوورجەکان دەردەچن بیسەلمێنێت کە راستن. هەروەها پێیوایە کە نابێ بەرنامە و کاری داهاتووت لەسەر بنەمای ئەو پێشبینییانە رێکبخەیت.
لەنێو پێشکەشکارانی بەرنامەکە تەنیا بەهرە باوەڕی بە پێشبینی بوورجەکان هەیە، هەرچەندە ئەویش پلانەکانی بە گوێرەی ئەو پێشبینییانە رێکناخات، بەڵام دەڵێت زۆرجار پێشبینی کەلووەکەی راست دەرچووە؛ وەکو ئەوە بووە کە بۆی نووسراوە. لەو بارەیەوە نوور یوسف دەڵێت لە خوێندنەوەی ژمارەیەکی زۆری پێشبینی کەلووەکان بە دڵنیاییەوە یەکێکیان کەم و زۆر راست دەردەچن، ئەوەش وەکو رێکەوتێکە ززیاتر نەک ئەوەی کەسێک پێشبینی بۆ داهاتووت کردبێت و راست دەرچووبێت.
نڤار و بنەفش باوەڕیان بەو پێشبینییانە نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەکو خۆیان دەڵێن حەزیان لە خوێندنەوەی پێشبینییەکانە. شەیماش باوەڕی پێ نییە، چونکە دەڵێت هەرچی پێشبینی بۆ کەلووەکەی ئەو دەکرێت بەپێچەوانەوە دەردەچێت و لەگەڵ کەسایەتی ئەو ناگونجێت.