کاری خۆبەخشی

05 April 2024
کاری خۆبەخشی
لە بەرنامەی ئەمجارەی گفتوگۆی کچان باسی کاری خۆبەخشی دەکرێت. نڤار و شەیما ، بنەوش و بەهرە لە بەرنامەکەدا میوانداریی خاتوو دەشنێ شوان دەکەن کە ماوەی چەند ساڵێکە لە زۆر بواردا کاری خۆبەخشی کردووە و ئەزموونێکی زۆری کاری خۆبەخشی هەیە. لەبەرنامەکەدا باسی سەرەتای درووستبوونی کاری خۆبەخشی دەکەن، چۆن کاری خۆبەخشی دەبێتە سەرەتا و رێگەیەک بۆ دۆزینەوەی کارێکی هەمیشەیی؟ 
پێشکەشکارانی بەرنامەکە جگە لە بەهرە کاری خۆبەخشییان کردووە، ئەوانیش ئەزموونی خۆیان دەگێڕنەوە لەو بوارە و هانی بەهرەش دەدەن کە لە داهاتوودا هەوڵبدات بەپێی ئەو کاتە زیادەی کە هەیەتی کاری خۆبەخشی بکات. لەبەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا باسی کاریگەرییە ئەرەنییەکانی کاری خۆبەخشی دەکرێت لەسەر لایەنی دەروونی کەسی خۆبەخش.