جلوبەرگی کچان

04 April 2024
جلوبەرگی کچان
نڤار و شەیما ، بنەوش و بەهرە لە بەرنامەکەدا میوانداریی ژولە بەکریان کردووە کە دیزاینەری جلوبەرگە و باسی ترێند و رەنگە باوەکانی ئەمساڵی جلوبەرگی کچان دەکەن. پێشکێشکارانی بەرنامەکە باسی جلوبەرگی بوکێنی دەکەن وەکو یەکێک لە گرنگترین شتەکانی ژیانی کچان. میوانی بەرنامەکە کە خۆی باڵاپۆشە، باسی ستایەڵی جلی بوکێنی و بەتیابەتیش بۆ باڵاپۆشەکان دەکات. هەروەها باسی نوێترین دیزاین و مۆدێلەکانی جلوبەرگ و چۆنێتی گونجاندیان لەگەڵ رووخساردا دەکەن. مژارێکی دیکەی بەرنامە باسی ئەو مۆدێلانەیە کە ئێستا لە کوردستان باون، هەروەها تاوەکو چەند گرنگی بە فاشن دەدرێت و کچانیش تاوەکو چەند گرنگی بە دیزاینی جلوبەرگ و گونجاندنیان لەگەڵ شێوە و رووخساریان دەدەن.