حەسوودی نێوان کچان

09 April 2024
حەسوودی نێوان کچان

بەرنامەیەكی گفتوگۆییە، هەموو شەوانی رەمەزان لە تەلەڤزیۆن و رادیۆ و پۆرتاڵ و سۆشیاڵ میدیای رووداو بڵاودەكرێتەوە. گەیاندنی پرسیار و گفتوگۆ نوێیەكانی كچان ئامانجی یەكەمی ئەو بەرنامەیە. خستنەڕووی خولیا و حەزەكانی كچان و گفتۆكردنیان لەگەڵ كچانی ناسرا و سەرکەوتوو ئامانجێکی دیکەی بەرنامەی گفتوگۆی کچانەلە بەرنامەی ئەمجارەی گفتوگۆی کچان باسی حەسوودی نێوان کچان دەکەن. نڤار و شەیما ، بنەوش و بەهرە لە بەرنامەکەدا باسی ئەوە دەکەن کە بۆچی روانگەی گشتی وایە کە هەمیشە ئیرەیی لەنێوان کچاندا هەیە و باسی هۆکاری ئیرەیی بردن دەکەن و چەند نموونەیەک دەهێننەوە. هەروەها پێشکەشکارانی بەرنامەکە باسی ئەوەش دەکەن کە راستە ئیرەیی بردن لەناو پیاوانیشدا هەیە بەڵام بە رێژەیەکی کەمتر لە ئافرەتان. لەبەرنامەکەدا نڤار نمونەی سۆشیال میدیا دەهێنێتەوە و ئاماژە بەوە دەدات کە زۆربەی ئەو کۆمێنتانەی بۆ کچان دێن، گلەیی و شکاندنن لەلایەن ئافرەتێکی دیکەوەیە، بەڵام لە بەرامبەردا بنەوش پێیوایە زۆرجار پیاوانیش ئیرەیی بە ئافرەتی سەرکەوتوو دەبەن بەتایبەتی لە شوێنی کاردا و هەمیشە هاوکاری پیاو ترسی لە بەرەوەپێشچوونی هاوکارە ئافرەتەکەی هەیە و دژایەتی دەکات. شەیما پێیوایە ئەوەی لەنێو کچاندا هەیە زیاتر خۆ بەراورد کردنە نەک ئەوەی گەیشتبێتە ئاستی حەسوودی و دەڵێت زۆربەی جار کاتێک کچێک یەکێکی دیکە دەبینێ گەیشتووەتە ئاستێکی بەرزتر، خۆی لەگەڵ بەراورد دەکات و بیردەکاتەوە بۆچی ئەویش نەگەیشتووەتە هەمان ئاست. شەیما پێیوایە ئەو خۆ بەراوردکردنە تا ئاستێک ئاساییە ئەگەر ببێتە هاندان بۆ کەسی دووەم و خۆی بەرەوپێشەوببات، بەڵام نەگاتە ئاستی رق هەڵگرتن و ئاوات خواستن بە کەسانی دیکە. بەهرە پێیوایە هۆکاری سەرەکی دروستبوونی ئیرەیی نێوان کچان ژینگەی دەورووبەرە و دەڵێت هەر لە منداڵییەوە لە قوتابخانە و ماڵەوە و لە خێزاندا جیاوازی نێوان تاکەکان دەکرێت و ئەوەش وا دەکات هەستی حەسوودی.