کارمەندی نێو فڕۆکە

08 April 2024
کارمەندی نێو فڕۆکە

لە بەرنامەی ئەمجارەی گفتوگۆی کچان باسی کارکردن لەناو فرۆکە دەکرێت..نڤار و شەیما ، بنەوش و بەهرە لە بەرنامەکەدا میوانداریی خاتوو ئیمان محەممەد دەکەن کە ماوەی دوو ساڵ و نیوە وەک کارمەندی پێشوازی ناو فڕۆکە کاردەکات و لەبەرنامەکەدا میوان و پێشکەشکاران باسی ئەو کارە سەرنجراکێشە دەکەن وەک کارێکی تا رادەیەک نوێ لەناو کچانی کورددا.

لەبەرنامەکەدا میوانەکە باسی خۆشی و ناخۆشی کارەکەی دەکات و هەروەها باسی هەندێ هەڵسوکەوتی گەشتیاران دەکات کە لەکاتی گەشەتەکان کارمەندانی ناو فڕۆکە بێزار دەکەن.

هەر لە بەرنامەکەدا باسی ئەو دەنگۆیانە دەکرێت کە زۆرجار دەگوترێت هەندێ کورسی ناو فڕۆکە هەیە لەوانی دیکە سەلامەتترە و میوانەکە بە وردی باسی ئەوەش دەکات کە ئەو مەترسییانە چین کە لاکتی فڕیندا روودەدەن و ناتوانن 
گەشتیارانی ناو فڕۆکەیان لێ ئاگادار بکەنەوە.

لەبەرنامەکەدا باسی کار و ئەرکی سەرەکی ئەو کارماندانە دەکرێت و هەر کارمەندێک لە مانگێکدا چەند کاژێر لە ئاسمانە و پرسیاری ئەوەش دەکرێ کە رێنماییەکان چین بۆ ئەو کارمەندانەی لە هێلە فرۆکەوانییەکان کار دەکەن بۆ گەشتکردنیان بۆ ئەو هەموو وڵاتانە و چۆن دەتوانن بێ ڤیزا لە وڵاتانی دیکە بمێننەوە.