دەرووندرووستیی کچان

26 March 2024
دەرووندرووستیی کچان

لە بەرنامەی ئەمجارەی گفتوگۆی کچان، باسی دەرووندرووستی کچان دەکرێت. نڤار و شەیما، بنەوش و بەهرە لە بەرنامەکەدا میوانداری پرۆفیسۆر دکتۆر جوان ئیسماعیل، دروونناسی کۆمەڵایەتییان کردووە، باسی هۆکار و چارەسەرەکانی خەمۆکی لەنێو کچاندا دەکەن، هەروەها باسی لایەنی دەروونی کچان دەکەن لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا. لە گفتوگۆکەدا تیشک دەخەنەسەر دیارترین ئەو هۆکارانەی کە ئێستا دەبنە هۆی شڵەژانی دەروونی و خەمۆکی لەنێو کچاندا، بەتایبەتی کچانی هەرزەکار و چۆنێەتی چارەسەرکردنیشی دەخەنەڕوو. هەر لە بەرنامەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە چەند گرنگە کچان لەکاتی خەمۆکی و دڵتەنگیدا داوای هاوکاری لە خێزان و دەورووبەرییان بکەن. لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا باسی کاریگەرییەکانی تەکنەلۆژیا و سۆشیال میدیا دەکەن لەسەر دەروونی کچان و لایە خراپەکانی دەخەنەڕوو.