سەلام عەبدوڵڵا | سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات

04 April 2024
سەلام عەبدوڵڵا | سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات

04:30
سەلام عەبدوڵڵا: دەبێت حیزبایەتی بۆ خزمەتی گەل بێت
09:15
سەلام عەبدوڵڵا: جەمال نەبەز ناوی پاسۆکی دانا
10:00
سەلام عەبدوڵڵا: کاک ئارام کەسایەتییەکی بیر فراوان و رۆشنبیر بوو

لە رۆژێكی گەرمی هاوینی 1976 ‌و دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلول، لە ژووری ‏میوانی ماڵێكی قۆڕینی سابوونكەرانی سلێمانیدا، كە ماڵی كارمەندێكی ‏تەندروستییە ‌و هاوكات ئەندامی كۆمەڵەی ماركسی لینینی كوردستانە، دوو ‏گرووپ (كۆمەڵەی ماركسی لینین) ‌و (پاسۆك) بە نهێنی كۆبوونەتەوە ‌و ‏گفتوگۆ دەربارەی چوونە دەروەی كۆمەڵێك پێشمەرگە دەكەن بۆ شاخ، ‏سەرپەرشتیاری گرووپی كۆمەڵەی ماركسی لینین شەهید ئارام ‌و ‏سەرپەرشتیاری گرووپی پاسۆكیش ئازاد مستەفا دەبێت.‏

‏ لەو دانیشتنەدا شەهید ئارام داوا لە گرووپی پاسۆك دەكات، كە ئەو كاتە ‏ناویان (پارتی سوسیالیستی نەتەوەیی كورد) بووە دواتر جەمال نەبەز ‏ناوەكەی گۆڕیون بۆ پاسۆك، كە 10 پێشمەرگەیەكیان بۆ پەیدابكەن تاوەكو ‏لەگەڵ 10 پێشمەرگەی خۆیاندا ببنە 20 پێشمەرگە ‌و دواتر بیاننێرنە شاخ. لەو كاتەدا سەلام ‏عەبدوڵڵا كە لە گرووپی پاسۆكە ‏دەڵێت "دەتوانین 10 پێشمەرگە پەیدابكەین". ئازاد مستەفاش دەڵێت "بەو ‏جۆرە نابێت، با پرسێك بە رێكخستنەكان بكەین وەڵامتان دەدەینەوە". ‏پاش ئەو دانیشتنە، چەندجارێك شەهید ئارام داوا لە سەلام عەبدوڵڵا دەكات ‏بۆ 10 پێشمەرگەكە وەڵامی بدەنەوە، ئەویش بە ئازاد مستەفا دەڵێت ‏‏"دەبێت وەڵامی كاك ئارام بدەینەوە ئەم دەستی بە دەستیكردنە باش ‏نییە". ‏

ئازاد مستەفا بڕیاردەدا لە نزكیترین كاتدا وەڵامیان بداتەوە، لە دوای سێ‌ ‏هەفتە ئێواریەك ئازاد مستەفا ‌و سەلام عەبدوڵڵا بە پیاسە بە (جادەی سجن)دا ‏سەردەكەون، ئازاد مستەفا پەڕە كاغەزێكی بچووك لە گیرفانی پانتۆڵەكەی ‏دەردەهێنێت‌ و دەڵێت "س + ص یەكسانە بە سفر ‌و  س+ ص + ع یەكسانە ‏سفر". بەو جۆرە چەند هاوكێشەیەكی بیركاریانە دەخوێنێتەوە، سەلام ‏عەبدوڵڵاش بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێ‌ ئەوە چییە؟ ئەویش پێیدەڵێت ‏ئەوە بۆچوونی رێكخستنەكانە لەپێناو ئاشكرانەبوون بە هێما نوسراوە ‏لەسەر پرسی نەناردنە دەرەوەی پێشمەرگە. پێشی دەڵێت "بە كاك ئارام ‏بڵێ‌ كە تاوەكو پێج ساڵی دیكەش" ئەوان وەك پاسۆك ئامادەنین پێشمەرگە ‏بنێرنە دەرەوە. سەڵام عەبدوڵڵا وەڵامەكە بە ''شەهید ئارام'' ‏دەداتەوە "كاك ئارام وەڵامەكەی پێناخۆش بوو، بەڵام پێشی گوتم ئەی ‏بۆچوونی خۆت چییە؟ منیش بەبێ‌ گوێدانە بیركردنەوەی ئایدۆلۆژیانە گوتم ‏من لەگەڵ ئەوەم ببمە پێشمەرگە". 

سەلام عەبدوڵڵا باسی لایەنێكی دیكەی ژیانی ئازاد مستەفا دەكات كە زۆر ‏گرنگی بە زمانی كوردی ‌و شیعری كلاسیك داوە "ئەگەر تەمەن مەودای بدایە ‏ئازاد مستەفا دەبووە بیرمەندێكی نەتەوەیەتی". بەپێی گێڕانەوەکانی سەلام عەبدوڵڵا لە بەرنامەی گفتوگۆی ناڵۆن، لەبەر چاویلكە گەورەکەی نەبوایە، ''کاک ئارام'' خەڵک کاک ئارامیان وەکو ‏كرێكارێكی ئاسایی دەبینی "یەكەمجار كە خۆم بینیم لە كرێكارێكی ئاسایی ‏دەچوو، بەڵام كە دەكەوتە قسەكردن ناچار دەبووی گوێی بۆ بگریت".
 ‏