سەلام عەبدوڵڵا | سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات (بەشی دووەم)

05 April 2024
سەلام عەبدوڵڵا | سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات (بەشی دووەم)
سەلام عەبدوڵڵا | سەرنووسەری رۆژنامەی خەبات (بەشی دووەم)
01:30
سەلام عەبدوڵڵا: كاك ئارام كەمترین نانی دەخوارد
05:50
سەلام عەبدوڵڵا: وەكو چەكدار بەشداریی شەڕی ناوخۆم نەكردووە
08:30
سەلام عەبدوڵڵا: هەندێک نووسینی سەردەمی شەڕی ناوخۆم لابردوون

چیرۆكی هەڵاتنی سەلام عەبدوڵڵا لە زیندان، گێڕانەوەیەکی درێژە ‌و بە ‏كتێبێك بەناوی ‏‏(هەیئە) باسكراوە. لە بەرنامەی گفتوگۆی باڵۆن سەلام عەبدوڵڵا باسی ئەو ساتانە دەکات و دەڵێت "دوای راكردنم لە زیندان نەمدەتوانی ‏لە ‏ژوورێكدا بنووم كە دەرگاكەی دابخرایە یان پەنجەرەكانی ‏پەردەی پێوە بوایە، ‏تاوەكو ئێستاش زیندانەكانی گەڤەر ‌و هیئە دوو ‏كابووسی ژیانمن". ‏شوێنەواری ئەشکەنجەی نێو زیندان هێشتا بە رووخساری سەلام ‏عەبدوڵڵاوە ‏دیارە، رەنج ‏سەنگاوی لە پاش ‏روانین لە رووخساری دەستی خستەسەر لووتی ‏میوانەكەی گوتی "ئەو برینەی ‏سەر لووتت مێژووی لەدایكبوونی ‏منە ساڵی 1977 ئەو كاتەی كە مامۆستا ‏سەلام دەستگیردەكرێت، ‏بە قەمە لە لووتی دەدرێت، لەپاش دوو جار ‏نەشتەرگەری، هێشتا ‏شوێنەوارەكەی ماوە"‏.

یەکێک لە پرسیارەکانی رەنج سەنگاوی لە بەرنامەکەدا، دەربارەی بەشداریکردنی سەلام عەبدوڵڵا بوو لە شەڕی ناوخۆ. ئەو راشکاوانە دەڵێت کە لە شەڕی ناوخۆدا بە نووسین بەشداری کردووە. ‏سەلام ‏عەبدوڵڵا پەشیمانە لەو مێژووەیە، هەر بۆیە بەشێك لە نووسینەكانی ئەو ‏سەردەمی ‏سڕیوەتەوە.

سەرسامبوون بە شیعرە كلاسیكییەكان بەتایبەت نالی، سالم، كوردی ‏یەكێكی ‏دیكەیە لە تایبەتمەندییەكانی سەلام عەبدوڵڵا "لە نەوە ‏تازەكانیشدا ‏شیعرەكانی رەنج سەنگاوی ‌و مامۆستا حەمەسەعید ‏حەسەن دەخوێنمەوە". كتێبی هەیئە كە بە 23 رۆژ نووسراوە، بەپێی قسەی سەلام عەبدوڵڵا ‏بەشێكی ‏لە زنجیرە درامای گەردەلولدا بەكارهاتووە، بەڵام ‏بەبۆچوونی ئەو ‏بەكارهێنانەكە خراپ بووە، لەسەر ئەوەش گلەیی لە ‏دەرهێنەر جەلیل ‏زەنگەنە كردووە، ئەو گوتیشی "كاتی خۆشی لە ‏سلێمانی كتێبی هەیئە كرایە ‏فیلم، بەڵام بەدڵم نەبوو، ئەوەی دڵم ‏پێخۆشە ئێستا هیئە كراوەتە ئینگلیزی، ‏ئەگەر وەبەرهێنەرێكی ‏كوردی لە پشتبێت باشترین فیلمی لێدروست ‏دەكرێت".