هونەرمەند مستەفا دادار
هونەرمەند مستەفا دادار
05:30
مستەفا دادار: بە ئاوات و ئارەزووەکانم نەگەیشتووم
09:40
مستەفا دادار: پێمخۆشبوو چوار هەزار ساڵ بەر لە مەسیح لەدایکبوومایە
20:15
مستەفا دادار: مامۆستا هێمن پێیگوتم وەرە لە گۆڤاری سروە کاربکە
"ئەگەر مامۆستا هێمن بمایە، پێیدەگوتم بڕێك ژیربوویت، بەڵام هەر گوێدرێژیت چونكە نە ژنت پێكەوەناوە نە ماڵ". مستەفا داداری هونەرمەند لە نێو گفتوگۆی باڵۆن دا بەو جۆرە وەڵامی رەنج سەنگاوی دایەوە، كاتێك پرسیاری دەربارەی ئەوە لێكرد كاتی خۆی مامۆستا هێمنی موكریانی داوای لە مستەفا دادار كردووە كە نەچێتە دەوەی وڵات و لە گۆڤاری سروە لەگەڵی كار بكات، بەڵام دادار پێداگری لەسەر رۆیشتەنەكەی كردووە و ئەویش پێیگوتووە "بڕۆ، بەڵام بە كەرێتی دەگەڕێیتەوە". رەنج سەنگاوی پرسیاری ئەوەش دەكات خۆی هەست دەكات چۆن گەڕاوەتەوە؟ دادار بەراوردێك دەكات لە نێوان شێتی و كەرێتی و لەلای ئەو شێتی لە كەرێتی باشترە هەروەك دەڵێت "پیاو شێت بێت باشترە نەك كەر، ئەگەر شێتی و كەرێتیش تێكەڵبوون چارەسەریان نییە".
لەلای مستەفا داداری هونەرمەند كەسی چاك ئەوەیە، بۆ ئەمڕۆی بژی و چێژ لە ساتە خۆشەكانی ژیان وەربگرێت ، خەم لە رابردووی نەخوات و بۆ داهاتووە نادیارەكانیشی نیگەران نەبێت، دادار دەڵێت "سیحری ژیان ئەوەیە بۆ ئێستا بژی، نە بۆ داهاتوو نیگەران بیت و نە خەم لە رابردوو بخۆیت". مستەفا دادار بڕوای بەوەش هەیە مەرج نییە هەموو مرۆڤەكان لە ئاكار و پەیوەندییەكانیاندا مرۆڤی باڵاو نمونەیی بن، بەڵكو وەكو خۆی دەڵێت "پێویست ناكات مرۆڤ زۆر بەرز بێت، هەر ئەوەندەی مرۆڤ بێت بەسە".
بۆ كەسایەتی هونەرمەندیش، مستەفا دادار جەخت لەوە دەكاتەوە دەبێت هونەرمەندان لەسەرەوەی دەسەڵاتەوە بن و لە پێناو بەرژەوەندییە تایبەتیەكانیان هیچ كاتێك سازش نەكەن. ئەو دەشڵێت "بەرزە مرۆڤ ئەوەیە لەسەروو دەسەڵاتەوە بێت و لە پێناو هیچ بەرژەوەندییەكدا خۆی نافرۆشێ". مستەفا دادار ئاماژە بەوەش دەكات كورد خاوەنی مەقام و ئاوازێكی زۆرە تەنانەت بەشێك لە ئاوازەكانی لەلایەن نەتەوەكانی دیكە براون، بە نموونەش گوتی "ئاوازی گۆرانی (ئەوە سەحەرە)ی سێوە براوەتە ئیندۆنیزیا".

بهشی بكه لە