ئەو کوردستانییە ئەڵمانییانەی بە ئەکادیمی یان پیشەیی سیاسەتی ئەڵمانیا دەشۆپێنن

25 September 2021
ئەو کوردستانییە ئەڵمانییانەی بە ئەکادیمی یان پیشەیی سیاسەتی ئەڵمانیا دەشۆپێنن


ئەڵمانیا پەرلەمانێکی فیدراڵیی نوێ هەڵدەبژێرێت، یازدە کورد بەربژێرن و دەیانەوێ بگەنە پەرلەمان. تاوەکو ئێستا سێ کورد ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیان. هەر سبەی یەکشەممە 26-9-2021 هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی بەرلینیش دەکرێت. لەوێش ئەوەی تاوەکو ئێستا زاندراوە 15 کورد بەربژێرن.

بەرنامەی ئەمجارە تایبەت بوو بە گوێگرتن لەو کوردستانییە ئەڵمانییانەی بەشێوەی ئەکادیمی یان پیشەیی سیاسەتی نێوخۆ و دەرەوەی ئەڵمانیا دەشۆپێنن. لە دوو کاژێردا جگە لە گەنگەشەی نێو ستۆدیۆ، سپێشەڵ ریپۆرتێکی سەرنجڕاکێشیش لەسەر ئەنگێلا مێرکل، ئەو سیاسەتڤانەی 16 ساڵ سەرکێشیی بەڕێوەبردنی ئەڵمانیای کرد، پەخشکرا.

هەر لەم بەرنامەیەدا، ئەندامێکی پەرلەمانی ئەوروپا کە کوردە و لەسەر لیستی پارتی چەپەکان قسەیکرد، هەروەها خانمێکی کوردیش کە کەمپەین بۆ گرووپە سیاسییە نوێکەی یورگن تۆدنهووفە دەکات، بەشداربوو.

یورگن تۆدنهووفە، ئەو پیاوەی لە بیرەوەریی ئێمەدا بەوە دەناسرێتەوە کە تەنیا میدیاڤانی رۆژئاوایی بوو کە چووە نێو داعش و دواتر چیرۆکی چوونەکەی لە میدیای ئەڵمانی و جیهانیدا بڵاوکردەوە. 

میوانانی ستۆدیۆ: 

پرۆفیسۆر فەرهاد سەیدار، شارەزای سیاسەتی ئەڵمانیا

د. ئاوات ئەسعەدی، شارەزای سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیا

د. عیرفان ئۆرتاج، سەرۆکی پێشووی جڤاتی ئێزدییان

بەکر شوانی، میدیاڤان و شارەزای کاروباری ئەڵمانی