ژێرزەمینی نازییەکان

ژێرزەمینی نازییەکان

نازییەکانی ئەڵمانیا لە بەرلین سەدان ژێرزەمینیان بۆ خۆپاراستن لە بۆردوومانی هاوپەیمانان دروستکردبوو، کە حیسابی خواردن و خواردنەوەو بەرهەمهێنانی کارەبا و تەوالێتیشیان کردبوو، بەشێک لەو ژێرزەمینانە بۆ بەرپرسەکان و بەشێکیش بۆ خەڵکی ئاساییبوو، ئێستا ئەو ژێرزەمینانە کراونەتە مۆزەخانە و رۆژانە گەشطیاران سەردانی دەکەن، لەم فیچەرەدا ژێرزەمینی نازییەکان دەبینین.

ستۆری زۆرترین هێرشی ئاسمانی لە جەنگی جیهانی دووەمدا کرایە سەر بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، بۆ خۆپاراستن لەو هێرشە ئاسمانیانە، نازییەکان چەندین ژێرزەمینی لە شارەکەدا لێداوە.
 
زانیاری پشتراستنەکراوەی مێژووناسانی قۆناخی جەنگی جیهانی دووە، ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە هەزار ژێرزەمین و شوێنی خۆپاراستن لە بۆردوومانەکانی فرۆکە جەنگییەکان لێدراون، بەشێکیان بۆ بەرپرس و کاربەدەستان و بەشێکیش بۆ خەڵکی ئاسایی بوون.
 
یەکێک لەو ژێرزەمینانە لە بەرلین ئێستا کراوەتە مۆزەخانە و چیرۆکەکانی ئەو سەردەمەی تێدا نمایش دەکرێت.
 
لەگەڵ مێوان و سەردانکەرانی مۆزەخانەکە، ئیننۆ لێنتس هەندێک لایەنی خۆبەخشی ژێرزەمینەکە، بەشێک لە ژیانی نێو ژێرزەمینەکان بەبیردێنێتەوە.
 
ئێننۆ لێنتس، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە دەڵێ "ئێمە لێرەین لە ژێرزەمینێکی سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم، مێژووی بەرلین نمایشدەکەین. ئێمە لە شوێنێکی رەسەنین، نازییەکان ئەم ژێرزەمینەیان لە کاتی جەنگی جیهانی دووەم دروستکردووە، بۆ ئەوەی تەنیا پارێزەرەکانی ئارییان بپارێزن، رابردووەیکی خراپ و ناخۆش هەیە، بەڵام ئێستا بە شێوەیەکی دیکە هەیە، ئێمە گوتمان ئێستا مێژوو پێشانی خوڵک دەدین و دوای ئەویش دەڵێین ئەوە نابێت دووبارە ببێتەوە".
 
زۆرجار کاربەدەست و خێزانی نازییەکان خۆیان لەو ژێرزەمینانەدا پاراستووە، حیسابی هەموو شتێکی بۆ کراوە، خواردن و بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاودەست، بەڵام حیسابی یەک شتیان نەکردبوو، ئەویش ئەو پەندەیە کە ئەمڕۆ بووەتە شەرم بۆ ئەڵمانیا.
 
 
ئێننۆ لێنتس، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە دەڵێ "پێنج کەس بە ناچاری لە یەک مەتری چوارگۆشە لە گەرمی 50 پلەی شوێنێکی تاریک دەمانەوە، ئەوەی کە بۆ کەسێکی دەرەوە یاخود کافێیەک بگوترێ زۆر جیاوازە. کە بزانێ مرۆڤ ٧ مەتر لەژێر بەرلین و بانێکی سێ مەتر و 80 سانتیمەتری ئاسنە، بەم شێوەیە هەستێکی جیاوازت بۆ دروستدەبێت، دەزانن کە ئەمە ئێستا دروستناکرێت، ئایا مرۆڤ لەوێ هەتا چەند دەژی".
 
ئیننۆ، زۆرجار سەردانی بەرەکانی شەڕی پێشمەرگەی کردووە لە بەرامبەر داعش، دۆستێکی نزیکی کورد و پێشمەرگەیە، لە یەکێک لە سەردانەکانی گرنگترین پێکهاتەی مۆزەخانەکەی لە بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە فێربووە، ئێستا لە بەرلین هەمان سیستەم پەیڕەو دەکات.

ئێننۆ لێنتس، بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە دەڵێ "ئێمە نهۆم نهۆمی ئەم ژێرزەمینە فراوان دەکەین، ئێستا چەند هەزار مەترێکمان هەنە، لە نێو مۆزەخانەشدا بەردەوام گۆڕانکاری بچووک دەکەین، ئێمە گوێ لە سەردانکەرانمان دەگرین و هەروەها هەندێک شتی مۆزەخانەکانی دیکەی جیهانیش پەیڕەو دەکەین، ئەو دیمەنە گەورانەی کە لێرە دەبینرێن، ئەوە دانووستانێکە لەگەڵ بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، کە پێش چەند ساڵێک سەردانی هەڵەبجەم کرد، باسی ئەوەمان کرد، کە مرۆڤ چۆن دەزانێ گەنجان تێبگەیەنێ کە ئەوە هەموو وێرانەیە، کە شەڕ و دیکتاتۆری و جینۆساید چییە، زۆر کەس تێکس ناخوێنێتەوە، مرۆڤ پێویستە دفیمەنی گەورە دروستبکات، هەروەها شرۆڤەشیان بکات، دیمەنەکان قسە ناکەن، بەڵام دیمەنی گەورە و ژووری بەرفراوان پێویستن".
 
لۆگۆی قەدەخەکراوی نازییەکان لەو مۆزەخانەیە هەیە، کە لە دەرەوە نابینرێت، لە زۆر شوێنی مۆزەخانەکە مێژووی دابەشبوون و یەکگرتنەوەی بەرلین و ئەڵمانیا بە پێداویستی و کۆکردنەوەی ئۆرجینال یاخود وەکو دیاری پێشکەشکراون لەژێر ئەو دیاوارانە بۆ پاراستنی بۆمبەکان دروستکراون، ئەویش بۆ سەردانکەران و مێوانان.