مەلا شوان کوردی
مەلا شوان کوردی، یەکێک بوو لەو کوردانەی لە سەرەتای دروستبوونی گرووپی داعش، لە رێگەی کەرکووکەوە چووە نێو داعش.
شوان سڵاح محه‌ممه‌د، یاخود مەلا شوان، داعشه‌كانیش پێیاندەگوت ئهبوهاڕوون، خه‌ڵكی گوندی زێبارۆکە، کە دەکەوێتە نزیک شەقڵاوە، وەکو خەڵکەکە باسی دەکەن، ئه‌و لە هەولێر لە دایک بووەو لەو گوندە نەژیاوە.
خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان له 100% موسڵمانن.
باپیری مەلا شوان پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئهیلوول بووه ئێستا خانەنشینە و مامێکی شههێدە، دوو مامی له شه‌ڕی دژی داعش بریندار بوونه، برایه‌كیشی پێشمەرگەیە و ئێستا لەبەرەکانی جەنگە دژی داعش.
- مه‌لا شوان، لە ساڵی 1986 لەدایکبووە، تاوەکو پۆلی 9ی بنەڕەتی خوێندووە.
-لە ساڵی 2006 ژنی هێناوەو ئاهەنگی گواستنەوەشی بە شایی و هەڵپەڕکێی کوردی ئەنجام داوە.
-مه‌لا شوان، دوو خوشك و دوو برای هه‌یه، دایك و باوكی له هه‌ولێر داده‌نیشن، باوكی خاوەن پێداویستی تایبەتە.
مه‌لا شوان له مزگه‌وتی مام جه‌عفه‌ر له شارۆچكه‌ی داره‌توو، له نزیك هه‌ولێر پێشنوێژ و وتارخوێن بوو، له مانگی 11/2014 لە رێگه‌ی كه‌ركووكه‌وه لەگەڵ خێزان و کچەکانی بە نێوی هانا و هالە، لەگەڵ دوو کەسی دیکە چووە نێو داعش.
لە چەندین گرتەی ڤیدیۆییدا مه‌لاشوان هه‌ڕه‌شه لە پێشمه‌رگه و خەڵکی باشووری كوردستان دەکات، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه له مه‌لاكانی كوردستان دەکات و بە خۆفرۆش ناویان ده‌بات.
رۆژی 28/7/2015، سەرچاوەیەك لە ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند كە "لە پرۆسەیەکی نهێنیدا لەگەڵ هێزه هاوپەیمانەکان، توانییان شوێنی مەلا شوان دیاریبکەن کە چەند رۆژێک چاودێری تەواوی ماڵەکەیان کردووە لە حەویجە، دوای چوونە دەرەوەشی لە ماڵەکەیدا، لەژێر چاودێرییەکی تووند لە شوێنێکی چۆڵ، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیكەی پڕ لە چه‌كداری داعش، بۆردوومانكراون و بەهۆیەوە مەلا شوان کوژرا".

به‌شی بكه لە