سیاچەمانە
سیاچەمانە جۆرێکە لە گۆرانی کوردی، بەزۆری لە ناوچەی هەورامان و هەورامانی تەخت و لهۆن دەبێژرێت، ئەم جۆرە گۆرانییە وەکو هۆرە بەبێ مۆسیقا لێدەدرێت، سیاچەمانە مێژوویەکی کۆنی هەیە، دیاتترین ئەو هونەرمەندەی سیاچەمانە دەچڕێ عوسمان هەورامییە، کە دەنگێکی تایبەتی هەیە لە گوتنی ئەو جۆرە گۆرانییە، هۆنراوەکانی ئەم گۆرانییە بەزۆری دڵدارییە، هۆنراوەی عیرفانی و نیشتمانیش دەگوترێنەوە. لەم فیچەرەدا دەچینە هەورامان گوێ لە سیاچەمانە دەگرین.
ده‌نگى خوڕه‌ى ئاوى چه‌مه‌كان و شنه‌باى نێو دره‌خته‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌نگى سیاچه‌مانه‌چڕان، پێتده‌ڵێن ئێره ناو دڵى سروشتێكه، هێشتا ده‌سبه‌ردارى دایكى گۆرانییه‌كان نه‌بووه. هیچ ئاواز و موزیكێك هێنده‌ى سیاوچه‌مانه ناتوانێ وێناى سروشتى ژیانى هه‌ورامییه‌كان بكات.
فاروق كه‌ریم، خەڵکی هەورامان دەڵێ "سیاوچه‌مانه واته چه‌مسیاوان، چه‌مره‌شان، چاوڕه‌شان، یان ده‌ڵێن به‌ناو چه‌مێكدا ده‌ڕۆى چه‌مه‌كه ره‌ش داگیرساوه".
عه‌تا زه‌ڵمى، سیاوچه‌مانه‌چڕ دەڵێ "سیاوچه‌مانه وه‌كو بناغه‌ى خانوو وایه، باشبوو، جوان و باش ده‌رده‌چێت، بناغه‌ی هونه‌رى هه‌ورامانە".
سیاوچه‌مانه یان (به‌رزه‌چڕ) كه له‌گوتنه‌وه‌یدا وشه‌ی وه‌ك له‌یل، كنا له‌یل، توخوا له‌یل به‌كارده‌هێنرێت. زیاتر ئه‌ڤیندارانه‌یه‌و بەبێ میوزیک بەکاردەهێنرێت.
فاروق كه‌ریم. خەڵکی هەورامان دەڵێ "چۆن شمشاڵ لێده‌درێت، كابراى شمشاڵژه‌ن، له‌كاتى شمشاڵژه‌نیدا هه‌ناسه‌ش ده‌دات هەستی پێناکات، به‌ڵام گۆرانى هه‌وارمیش بڵێی ده‌توانێ هه‌ناسه‌بدات و هەستی پێنەکات، هه‌موو ئه‌و شیعرانه‌ى له سیاوچه‌مانه‌دا ده‌گوترێ به‌گۆرانى یان شیعرى سه‌یدى هه‌ورامی یان شیعرى مه‌وله‌وییه، ئه‌مانه‌ش رێكناكه‌وێت له‌گه‌ڵ مۆسیقا، ئه‌گه‌ر كه‌مێك پێش و پاشی پێبكه‌یت نه‌زمى گۆرانییه‌كه تێكده‌چێت".
كارزان تاریق، سیاچه‌مانه‌چڕ دەڵێ "گه‌نجه‌كانمان توانایه‌كى كه‌میان هه‌یه له‌سیاوچه‌مانه‌دا، زۆر گرنگى به سیاوچه‌مانه ناده‌ن، ئێستا به‌پێى رۆژگاره‌كه دواى میوزیك كه‌وتوون، چه‌ند كه‌سێكى كه‌م هه‌ن سیاوچه‌مانه ده‌چڕن، بۆیه ئێمه په‌نامان بردووه‌ته به‌ر كه‌سه به‌ته‌مه‌نانه كه سیاوچه‌مانه ده‌چڕن و ئێمه لێیانه‌وه فێرده‌بین، سیاوچه‌مانه‌چڕ زیاتر له‌رۆژهه‌ڵاتى كوردستانن".
سیاوچه‌مانه سه‌ره‌كیترین لقی گۆرانی هه‌ورامییه، یه‌كێكه له بنه‌ماكانی دەنگبێژی كوردی، هۆره، چه‌پڵه، لای لای له سیاوچه‌مانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
به‌شی بكه لە