فیچەر - روشدی ئەنوەر، وێنەکێشی کورد لە ئوستراڵیا

فیچەر - روشدی ئەنوەر، وێنەکێشی کورد لە ئوستراڵیا

روشدی ئەنوەر، وێنەکێشێکی کوردی پارێزگای هەڵەبجەیە و لە ئوستراڵیا دەژی. لە منداڵییەوە هەر خەریکی وێنەکێشانە. کاتێک هەڵەبجە کیمیاباران دەکرێ، لەگەڵ خانەوادەکەی دەچنە سلێمانی. لەوێ بە هاوکاری چەند مامۆستایەک بەشێوەیەکی ئەکادیمی فێری وێنەکێشان دەبێت.
لە ساڵی 1998 دەچێتە دەرەوەی وڵات، لەوێ کاردەکات و دەشخوێنێ، ئێستا مامۆستایە لە زانکۆیەکی تایلەندی.
لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو ناوەڕۆکی کارەکانی زیاتر کۆمەڵایەتی و سیاسی بوو. پێشتر پێشانگەیەکی کردووەتەوە، کە باس لە بابەتێکی زۆر باڵکێش دەکات. کەسێک لە کوردستان 2 ملیۆن و 300 هەزار مینی لە زەوی هەڵگرتووەتەوە. ئەو کەسەی کردووەتە پاڵەوانی پێشانگەکەی.