سوارەی ئیلخانیزادە

سوارەی ئیلخانیزادە
یەکێک لەو شاعیرانەی کە لە تەمەنێکی کورتدا، توانی جێ پەنجەی خۆی لە ئەدەبیاتی کوردیدا بنەخشێنێت، بە تایبەتیش لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا، سوارەی ئێلخانیزادەیە. سوارە لە نێو ئەدەبدۆستان و هاورێکانیدا بە کاکە سوارە ناسراوە، زۆرجار لەلایەن رەخنەگرانەوە بە گۆرانی رۆژهەڵاتی کوردستان ناوی دەبرێت. سوارە توانی لە نوێکردنەوەی شیعری کوردیدا ، رچەشکێنی بکات لە رۆژهەڵاتدا و بەبەردەوامی سێبەری شیعرەکانی سوارە، باڵیان کێشاو بە سەر شیعری کوردی لەو بەشەی کوردستاندا.

سوارەی ئێلخانیزادە و عەلی حەسەنیانی (هاوار) و فاتیح شێخولئیسلامی (چاوە)، بە سێ کۆڵەگەی نوێکردنەوەی شیعری کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا ئەژمار دەکرێن.

سوارەی ئێلخانیزادە لە گوندی تورجان لە ساڵی ١٩٣٧ لە دایکبووە، لە ساڵی ١٩٧٤ کۆچی دوایی کردووە.

لەگەڵ ئەوەی، کاکە سوارە، کوڕی عەشیرەتە و سەر بە بنەماڵەیە، بەڵام ئەو کەسێکی چەپ و ئازدیخواز بووە، هاوکات کەسێکی نیشتیمانپەرەوە بووە، شانبەشانی هەژارانی کوردستان دژی چەوساندنەوەی چینایەتی و نەتەوەیی وەستاوەتەوە.

بۆ یادکرانەوە و بەبیرهێناوەی ئەو سوارەی ئێلخانیزادە، لەم فیچەرەدا، چەند گۆشەنیگایەکی جیاواز  لە کەسایەتی و شیعرەکانی باس سەکرێت.