ئادر جەم

ئادر جەم
ئادر جەم گەجێکی باکووری کوردستانە و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە، ئەمجارەیان دەچێنەوە ئەڵمانیا. له‌ بەرلین، میوزیك پێنج گه‌نج به‌ یه‌كتر ده‌ناسێنێت و له‌ گروپێكدا كۆیان ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وان ناویان له‌ خۆ ناوه‌ "ئادر جەم" واتە "گرووپی ئادر".

سەرپەرشتیاری ئەو گرووپە کوردێکی رۆژئاوای کوردستانە بە نێوی ئادر، گروپه‌كه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری میوزیكی رۆژهه‌ڵاتی دان، هه‌ر یه‌ك له‌و گه‌نجانه‌ له‌گه‌ڵ میوزیك چیرۆكی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه.

ئه‌وان پێكه‌وه‌ میوزیك ده‌ژه‌نن و ئادریش گۆرانی كوردییان بۆ ده‌ڵێت. شۆڕشی دەفژەنیش، كه‌ خه‌ڵكی رۆژهەڵاتی کوردستانه‌، به‌ ده‌فی دەروێشانەی گوێگرەکانی مەست دەکات.