جلوبەرگی کوردی ژنان

جلوبەرگی کوردی ژنان

هەر نەتەوەیەک جلوبەرگی نەتەوەیی تایبەت بەخۆی هەیە، لەنێو کورددا جلی کوردی ژنان و پیاوان هەیە، کە تایبەتمەند و جیاوازن لەگەڵ یەکدی.

جلی کوردی ژنان، لە کەواو سەلتە و هێلەک و دەلینگ و ژیر کراس پێکدێن، بەپێی سەردەمیش گوڕانکاری بە سەردادێت.

زۆربەی خەڵک لەبۆنەو ئاهەنگەکان جلی کوردی دەپۆشن، لە هەر پارچەیەکی کوردستان جلوبەری تایبەت بە خۆیان هەیە، هی پابوور جیاوازە لە باشوور و هی رۆژهەڵات جیاوازە لە رۆژئاوا. سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان. بەردەوام بە جلی کوردییەوە دەردەکەوێت. بۆیە لە فیچەرەکەدا دەڵێ. زۆر حەزم لە جلی کوردییە و بەردەوام جلی کوردی دەکڕم لە زۆربەی شارەکانێش جلی کوردی کڕیوە.

لە وەرزی بەهار و بەتایبەت لە وەرزی نەورۆزدا. خەڵکی نۆرە لەسەر دوورینی جلی کوردی دەگرن. بۆیە لەو رۆژانەدا جلی کوردی بەرناکەون.

بەشێکی ژنانی کورد لە ماڵەوە خۆیان دیزایین و شێوازی دوورینی جلوبەرگی کوردی بۆخۆیان دادەنێن، هەندێکیشیان هەر خۆیان لە ماڵەوە دەیدوورن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە بازاڕەکاندا زۆر دیزاینەر و بەرگدرووی جلوبەری کوردی ژنان پەیدابوونە.