فیچەر | کەس ناوێرێ گۆڕی تەیموور لەنگ هەڵداتەوە

فیچەر | کەس ناوێرێ گۆڕی تەیموور لەنگ هەڵداتەوە
تەیموور لەنگ یەکێکە لە سەرکردە دیارە جیهانییەکانە، لە ساڵی 1336 لەدایکبووە، دوای گەورەبوونی ئیمپراتۆرییەتی تەیمووری دامەزراند. 
تەیموور لەنگ بە سوپا بەهێزەکەی تەواوی ئێران و ئەفگانستان و ئاسیای ناوەڕاستی داگیرکرد. هەزاران کەسی لەو وڵاتانە کوشت. بۆیە بە یەکێک لە سەرکردە خوێنڕێژەناکی جیهاندەناسرێت.
تەیموور لەنگ، ناوی تەواوی تەیمووری کوڕی تاراگای بارلاسییە، لەماوەی دەستەڵاتی بۆ ماوەی 30 ساڵ سوپای فارس و میسر و هیندستان و ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیشی تێکشکاند و تەواوی زەوییەکانی رووسیای داگیرکردبوو.
لە رێگەی داگیرکردنی میسر لە ساڵی 1405 لە تەمەنی 68 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات. تەیموور لەنگ لەلایەن ئۆزبەکییەکان بە سەرکردەیەکی پاڵەوان دەناسرێت و پێیدەڵێن میر تەیموور.
ئیسماعیل شادمانکۆلۆڤ، رێبەری گەشتیاری لە ئزبەکستان، کە لەسەر گۆڕی تەیموور لەن شارەزایی زۆری هەیە دەڵێ ''تەیموور لەنگ گوتوویەتی هەر کەسێک گۆڕی من هەڵداتەوە، جیهان تووشی شەڕێکی خوێناوی دەبێت. بۆیە نەکەن گۆڕەکەم هەڵدەنەوە''. ئەگەرچی پێش هەڵگیرسانی جەنگی دووەمی جیهانی گۆڕی تەیموور لەنگ هەڵدەدرێتەوەو جیهان تووشی جەنگ دەبێت، لە بە ملیۆنان کەس تێیدا بوونە قوربانی.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی خەڵک باوەڕی بەم چیرۆکە نییە و دەڵێن ئەوە تەنیا ئەفسانەیەکە و هیچی دیکە نییە.