فیچەر - تەوێڵە | گوندە پلیکانەییەکەی هەورامان

فیچەر - تەوێڵە | گوندە پلیکانەییەکەی هەورامان
تەوێڵە  دەکەوێتە سەر سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان و سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە، ناوەندی قەزاکە دەکەوێتە نێوان دوو شاخ و بە لاپاڵی شاخەکانەوە خانوو دروستکراون.
تەوێڵە بە جۆرێک هەڵکەوتووە، کە سەربانی ماڵێک حەوشەی ماڵی سەرووی خۆیەتی. خانووەکانی بەزۆری لە بەردی شاخەکەو داری بیمەک دروستدەکرێن، بۆ ئەوەی بەرگەی درز و بومەلەرزە بگرن. بەڵام بەم دواییانە بەشێکی زۆر خانووەکانیان بە بلۆک دروستکردووە. ئێستا تەنیا 26 خانووی کۆن ماون، کە مێژووەکەیان بۆ ساڵی 1950 دەگەڕێتەوە. 

فەیرووز محەممەد، دانیشتووی تەوێڵە دەڵێ : هەڵکەوتەی جوگرافی  تەوێڵە جێگەيەکی سەختە بۆ کارکردن. سەبر و لێزانينی دەوێت بە حکومی ئەوەی تەوێڵە سروشتەکەی شاخاوييە، خەڵکەکەی بە خاک و خۆڵی خۆی و بە دارو بەردوو بە بەردی خۆی خانوویان دروستکردووە.