فیچەر | بێگریێ؛ تاڤگە جوانەکەی باکووری کوردستان

فیچەر | بێگریێ؛ تاڤگە جوانەکەی باکووری کوردستان
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، زۆر شوێنی گەشتیاری هەن، کە سەرنجی گەشتیارانیان لە تەواوی جیهان راکێشاوە. بە تایبەت شارەکانی رۆژئاوای تورکیا. 
یەکێک لەم شوێنە گێتیاریانەی کە ساڵانە زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی دەکەن، تاڤگەی بێگرییە. تاڤگەی بێگریێ لە ناوچەکە وەکو بووکێک دەردەکەوێت کە تازە تارای سپی هەڵداوە. هەندێک کەسیش پ`ەیدەڵێن تاڤگەی مورادییە، چونکە پێشتر ئیمپراتۆری عوسمانی سوڵتان مورادی چوارەم لەم تاڤگەیە ماوەتەوە.
زەینەل عەبدین، ئەندامی کۆمەڵەی ژینگەپارێزانی وان دەڵێ ''ئەم شوێنە لە یەکەم تەقینەوەی بورکانی لە ناوچەکەدا درووستبوو، ئێمە و ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئێرە دەکەن وەکو بەهەشتێک دەیبینن.''.
فەیزی پانۆسی، یەکێکە لە گەشتیارەکان و لە شاری پانۆسەوە سەردانی ئەم تاڤگەیەی کردووە دەڵێ ''ناوچەیەکی دڵڕفێنە''.
نایم بۆکسۆر، گەشتیارێکی بوورسایە و لەگەڵ ژنەکەی سەردانی تاڤگەکەی کردووە دەڵێ ''30 ساڵە لە بورسا دەژیم، گەشتی زۆر شوێنم کردووە، بەڵام ئێستا هاتووم ئەم شوێنە دەوڵەمەندە لە جوانی ببینم''
تاڤگەی بێگری، 80 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری وانەوە دوورە، لە وەرزی زستاندا پلەی گەرمی لەژێر سفرە و تاڤگەکە دەبێتە بەستەڵەک.

ئامادەکردنی فیچەر | عەبدولسەلام ئاکنجی