فیچەر - تابلۆی هونەرمەندێک بە 80 هەزار دۆلار فرۆشراوە

فیچەر - تابلۆی هونەرمەندێک بە 80 هەزار دۆلار فرۆشراوە
سیروان شاکر، هونەرمەندێکی وێنەکێشی کوردی شاری دهۆکە، لە ساڵی 1994 کۆلێژی هونەرەجوانەکانی لە بەغدا تەواوکردووە. وەکو خۆی باسی دەکات، تابلۆکانی لەنێوان 20 هەزار بۆ 80 هەزار دۆلار فرۆشراون.

سیروان شاکر دەڵێ ''بەشێکی زۆر تابلۆم فرۆشتن، بە 2 هەزار دۆلاریش فرۆشتوومن، ئەوانی دیکە هەتا 80 هەزار دۆلار فرۆشراون''.

سیروان شاکر سەرۆکبەش و یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی دهۆک و مامۆستای زانکۆ بوو. وانەی لە زانکۆکانی جیهان، نوور نەورۆز و دهۆک گوتووەتەوە.

لەێوان ساڵانی 1992 بۆ 2023، 21 پێشانگەی تایبەت و زیاتر لە 100 پێشانگەی بە کۆمەڵی کردووەتەوە، لەناو هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەرەوەش.

سیروان جگە لە وێنەکێشی نووسەریشە، ئەو تاوەکو ئێستا سێ پەرتووکی لەبارەی بیرۆکە و فەلسەفەی تایبەت بە شێوازەکانی هونەری شێوەکاری نووسیوە.