فیچەر – سۆفیی شیعری ژنانی کورد

فیچەر – سۆفیی شیعری ژنانی کورد
رۆژ هەڵەبجەیی، ژنە شاعیرێکی کوردی خەڵکی پارێزگای هەڵەبجەیە، بە شی؛رە ژنانەکانی سەرنجی زۆربەی ئەدەبدۆستانی راکێشاوە، وەکو شاعیرە پیاوەکان باسی دەکەن، رۆژ سۆفیی شعرەکانییەتی. 
لەتیف هەڵمەتی شاعیر لە وەسفی رۆژهەڵەبجەیی دەڵێ (رۆژ ئەوەندەی بۆ شیعر دەسووتێ، ئەوەندە بۆخۆی ناسووتێ).

رۆژ هەڵەبجەیی، لە خێزانێکی ئەدەبدۆست لەدایکبووە. بۆیە بەردەوام لە کۆڕ و کۆبوونەوە ئەدەبییەکاندا بەشداریدەکات و لە ریزی پێشەوە دادەنیشێت.

رۆژ هەڵەبجەیی لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوەو فێستیڤاڵە ئەدەبییەکاندا بەشداریدەکات. یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی بۆ شیعری ژنان لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو. کە رۆژ و چەندین ژنی دیکەی نووسەر تێیدا بەشداربوون.

لە فێستیڤاڵی شیعری ژنان لە هەڵەبجە، ژنە هونەرمەند و نووسەر و شاعیرەکانی زۆربەی شارەکان بەشداربوون، کە بە گۆرانی و شیعر خوێدنەوە، جۆش و خرۆشێکی زیاتریان بە کۆڕەکە بەخشی.