فیچەر - رادیۆی یەریڤان، دەنگی کوردی یەکێتی سۆڤیێت

فیچەر - رادیۆی یەریڤان، دەنگی کوردی یەکێتی سۆڤیێت
کاتێک باسی دەنگ و رەنگی کوردی دەکەن لە سەدەی رابردوو، رادیۆی دەنگی یەریڤان بە ناوێکی دیاری دەنگی کوردی دەردەکەوێت.
رادیۆی یەریڤان لە ساڵی 1930 دەستی بە پەخشی پرۆگرامە کوردییەکانی کردووە، بەلام لەساڵی 1937 لە دەرئەنجامی سەرکوتکارییەکانی دەستەڵاتی ستالین داخرا. دوای ستالین لە سەردەمی خرۆشۆڤ لە ساڵی 1955 جارێکی دیکە کرایەوەو تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

لە رادیۆی یەریڤان هەفتانە سێ جار و هەرجارەی 15 خولەک بە زمانی کوردی پەخشی دەکرد. لەم رادیۆیە سەدان گۆرانی کوردی تۆمارکراون و ئەرشیڤ کراون. ئێستا سێ کارمەندی هەیە و ماوەکەشی بۆ 30 خولەک درێژکراوەتەوە. تیتالی کەرەم بەڕێوەبەری رادیۆی یەریڤان باسی رەشی ئێستای رادیۆکە دەکات.