فیچەر - دۆزینەوەی شوێنەواری سەردەمی پارسەکان لە قەڵادزێ
لە قەزای پشدەر یەکێک لە کۆنترین شوێنەوارە مێژووییەکی کوردستان هەیە ئەویش قەڵات هەولێرە. بە دووری سێ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی قەڵادزێ و رووبەری قەڵاکە 700 مەتر دووجایە.
عەلی قادر، شوێنەوارناسێکی قەزای پشدەرەو 20 ساڵە لەم ناوچەیە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاریی و بەڵگەیە دەڵێ ''لێرە سکەیەکم دۆزییەوە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی پارسەکان دەگەڕایەوە، ئێستا لە مۆزەخانەی سلێمانی پارێزراوە''.
پێشتر ئەم شوێنا ناوی قەڵات هەڵدێر بوو، بەڵام لە ساڵی 2013 لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار بە قەڵات هەولێر تۆمارکراوە.
مێژووی دروستکردنی قەڵاتەکە بۆسەردەمی حکومڕانی یۆنانییەکان لە ناوچەی پشدەر دەگەڕێتەوە، کەنزیکەی دوو هەزار و 300 ساڵ پێش ئێستا بووە. بارزان بایز، بەڕێوەبەری شوێنەواری راپەڕین دەڵێ ''پێشنیازمان کردووە پۆلیسی تایبەت بۆ پاراستنی شوێنەوارەکە دابنرێت''.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری راپەڕین زیاتر لە 600 شوێنی شوێنەوار لەسنورەکە هەن، بەهۆی کەمی کارمەند و نەبوونی تیمی تایبەت تاوەکو ئێستا نیوەیان کاری کنە و پشکنینان بۆ نەکراوە.

بهشی بكه لە