فیچەر - ناوەندی کوردستان بەڵگەنامەی مێژوویی دەپارێزێ
ناوەندی کوردستان سەر بە زانکۆی سلێمانییە و لەکۆتایی ساڵی 2018 دامەزراوە، 14 کتێبیان چاپکردووە و چەندین دیدار و کۆنفڕانس و سیمیناریان لەبارەی مێژووی دەستنووس و بەڵگەنامە کردووە.
لە ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی زیاتر لە 6200 دەستنووس و نزیکەی 300 هەزار بەڵگەنامەی ئۆرجینال و دیجیتاڵی ئەرشیفکراون کە پەیوەستن بە کوردەوە، مێژووی بەشێکیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی هەزار ساڵ پێشتر.
لەم ناوەندە دەستنوس و بەڵگەنامە مێژووییەکان دەدۆزرێنەوە، ناساندنیان بۆ دەکرێت، هەڵسەنگاندن و توێژینەوەیان لەسەر دەکرێت، پاشان بەدیجیتاڵ و ئۆرجیناڵ ئەرشیفیان دەکەن.
لە ساڵی 2022ەوە زیاتر لە 100 کەس بۆ بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا و سەتان قوتابی زانکۆ سوودیان لە دەستنووس و بەڵگەنامەکانی ناوەندەکە وەرگرتووە.
بهشی بكه لە