فیچەرەکان - ماڵی میوزیکی زەهاوی میوزیکی کوردی و جاز تێکەڵدەکات
ماڵی میوزیکی زەهاوی یەکێکە لە ماڵە میوزیکییەکانی کوردستان، لە سەرتاسەری جیهان میوززیکژەنە جیهانییەکان بانگهێشت دەکات و تێکەڵ بە میوزیکی کوردییان دەکات.
ئەمجارە هەژار زەهاوی خاوەنی ماڵی میوزیکی زەهاوی، هەشت هونەرمەندی کورد، بەریتانی، سویسری، فەرەنسی و هەنگاری بانگهێشت کردووەو میوزیکی کوردی و جاز تێکەڵ دەکەن.
ڤیکتۆر هێگە، بە ئامێری سوزەفۆن لە سویسراوە هاتووە، یەکەمجارە بێتە هەرێمی کوردستان و میوزیکی کوردی بە دەوڵەمەند دەبینێت، پێیوایە دەتوانرێت تێکەڵ بە جاز و جۆرەکانی دیکەی میوزیک بکرێت. '' راستییەکەی تۆزێک دەترسام لەوەی میوزیکی کوردی و جاز تێکەڵ بکەم. بەڵام تا ئێستا زۆر باش و لەسەر ریتمێکی زۆر گونجاو دەڕوات. پێموایە ئەم تێکەڵکردنەی میوزیکی جاز و کوردی زۆر گرنگە و دەتوانین لە رێگەی رێکخستنەوە هەوڵ بدەین شێوازی نوێ بدۆزینەوە. بە راستی ئەزموونێکی زۆر جوانە''.
جانا لە باکووری کوردستانەوە هاتووە، لەگەڵ ئەم کۆمەڵە میوزیکژەنە دەیەوێت گۆرانی و میوزیکی کوردی و باکووری کوردستان بەتێکەڵ لەگەڵ جازدا بەگوێی گوێگراندا بدات.
لەکەشێکی گەرمی هاوینەدا لە مێرگەپان ئامادەکاری بۆ کۆنسێرتی میوزیکی کوردی و جاز دەکەن، پاشانیش لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداوەوە ئەم تێکەڵکێشە بەدۆکیۆمێنت دەکرێت.

بهشی بكه لە