فیچەر | ژن و پیاوێک بە تەنیا لە گوندێک دەژین

فیچەر | ژن و پیاوێک بە تەنیا لە گوندێک دەژین
ئەزوەر حەمەد، خەڵکی گوندی (مەندێر)ە لە ناحییەی هیران، لەگەڵ (خەجیج)ی هاوژینی بە تەنیا لە گوندەکەیان دەژین.  هەموو رۆژێکی ژیانیان لەگوندەکە خەریکی باخ و باخداری و کاروباری رۆژانەی خۆیانن، پێکەوە هەموو کارەکان دەکەن. ئەزوەر دەڵێ ''هەموو کارێک لەگەڵ خەجیجی هاوژینم دەکەم جگە لە نانکردن، من نازانم نان بکەم''.

ئەزوەر لە کاتی گەنجییدا بووەتە پێشمەرگە و چووەتە نێو رێکخستنەکانی پێشمەرگە. دوای ئەوەی حکومەتی بەعس پێیدەزانن لە ساڵی 1989 دەستگیردەکرێت و 20 ساڵ زیندانی دەکرێت. بەڵام لە ساڵی 2002 بە لێخۆشبوونی گشتی ئازاد دەکرێت.
بەهۆی زۆری ئەشکەنجە و ئازاردانی لە زیندان، دوای ئازادکردنی مام ئەزوەر دەگەڕێتەوە گوندەکەی و لەگەل هاوژینەکەی دەیەوێ تەواوی ژیانی لە گوندەکەیان بەسەر ببات.
کچەکانی شوویان کردووەو کوڕەکانی ژنیان هێناوەو ئەوان چوونەتە شار، بەلام مام ئەزگوەر لەگەڵ ژنەکەی بە تەنیا لو گوندەکەی دەمێنێتەوە.

مام ئەزوەر دەڵێ '' دوای ئەوەی ئازاد کرام، هێندەم ناخۆشی لە بەندیخانە دیتبوو، نەمتوانی لە شار بژیم بۆیە بڕیارمدا لەگەڵ هاوژینەکەم بگەڕێمەوە گوند و تەواوی ژیانم لە گوند بەسەر دەبەم''.