فیچەر - پیشەسازی کوردی لە ئۆزبەکستان

فیچەر -  پیشەسازی کوردی لە ئۆزبەکستان
کویوون یەکێکە لە گوندە کوردنشینەکانی شاری ئەلمالیک، کە 70 کیلۆمەتر لە تەشکەنتی پاویتەختی ئۆزبەکستان دوورە. ئەلمالیک لەسەردەمی یەکێتی سۆڤیێت وەکو شارێکی پیشەسازی دروستکراوە، لەم شارە بەزۆری کانی کانزایی لێیە و ئێستاش یەکێکە لە شارە هەرە گرنگە کانزاییەکانی ئۆزبەکستان.

دانیشتوانی ئەم گوندە پێشتر رووس و ئەڵمان بوون، ئێستا بەشی هەرەزۆری دانیشتوانی ئەم گوندە کوردن و بە پیشەسازییەوە خەریکن، بەشێکیشیان ئۆزبەکن.