فیچەر - کتێبخانەی گوندی دوولیجا لە بەردەڕەش

فیچەر - کتێبخانەی گوندی دوولیجا لە بەردەڕەش
کتێبخانەی گوندی دوولیجا لە بەردەڕەش
لە گوندی دوولیجای بەردەڕەش، کتێبخانەیەک هەیە کە لە ساڵی 1936 دامەزراوە. لەم کتێبخانەیە کتێبی زیاتر لە 100 ساڵ پێش ئێستا و سەدان دەستنووس و بەڵگەنامەی مێژوویی هەن، هەروەها 1800 کتێبی بە چەندین زمانی جیاواز تێدا پارێزراوە.
شێخ زەید شێخ محەممەد فارس، خاوەنی کتێبخانەکە دەڵێ''ساڵانە قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگەکان دێن و بۆ نامە و لێکۆڵینەوەکانیان سوود لە کتێبخەکان وەردەگرن، کتێبخانەکە لەسەردەمی باوکم دامەزراوە، ئەوکات کتێب هەبوو بە قەدەر نرخی پارچەیەک زەوی پارەی پێداوە''.