فیچەر - نانی بەیانی لەنێو کەشتییەکی ئیستەنبووڵ

فیچەر - نانی بەیانی لەنێو کەشتییەکی ئیستەنبووڵ
ئیستەنبووڵ، کە یەکێکە لە شارە هەرە دڵگیرەکانی جیهان. لەم شارە زۆر چالاکی جۆراو جۆر پێشکەش بە گەشتیارانی دەکرێت. نانی بەیانی لە ئیستەنبووڵ یەکێکە لەو ژەمانەی کە خەڵکی نۆرە دەگرن لە چێشتخانەکاندا. 
یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین نانی بەیانی، چێشتخانەیەکە لەناو کەشتییەک کە بەدەم خواردنی نانی بەیانییەوە، بەنێو گەرووی بۆسفۆردا دەسووڕێتەوەو دیمەنی سەرنجڕاکێش دەبینی.
گەشتیاران بۆ دەستکەوتنی ژەمێک خواردن لەنێو ئەم کەشتییەدا لە بەرەبەیانەوە دەچنە کەناری بۆسفۆر و نۆرە دەگرن بۆ سەرکەوتن لە کەشتییەکەدا، ئەو کەسە زۆر بە شانسە کە بتوانێ سەرکەوێتە ناو کەشتییەکە، چونکە شوێنەکان لەم کەشتییە دیاریکراون.
نیلۆفەر چاکماک، بەرپرسی کەشتی نانی بەیانی دەڵێ :چوار ساڵە ئەم دیمەنە بێ هاوتایە لەکاتی نانی بەیانی پێشکەش بە میوانانمان دەکەین.