فیچەر - خەنسا داود: لە حەلەب بۆ کار هاتووینەتە موسڵ

فیچەر - خەنسا داود: لە حەلەب بۆ کار هاتووینەتە موسڵ
لەم گەڕەکە ژمارەیەک ژنی سووری هەن، کە لە ساڵی 2022 لە بەغداوە بۆ کارکردن هاتوونەتە موسڵ.
خەنسا داوود، بەڕێوەبەری بەشی جوانکاری سەنتەرێکی جوانکارییە لە موسڵ، لە 2020 لە حەلەبەوە هاتووەتە بەغدا و لەوێشەوە بۆ موسڵ، ژمارەیەک کچ و ژنی سووری کۆکردووەتەوەو پێکەوە بزنسێکی تایبەت بە ژنان بەڕێوەدەبەن.

خەنسا داوود | بەڕێوەبەری بەشی جوانکاری دەڵێ :لە سوریاوە هاتوین، سووریا تازە لە جەنگ دەرچووە، دەرفەتى کار لەوێ وەک پێشوو نییە، دۆخى ئابووریش زۆر خراپە ، لێرە دەرفەتى کار هەیەو عێراق بە وڵاتى دووەممان دەزانین، لە 2020 بۆ 2021 ەوە لە بەغدا بووم و حەوت مانگە هاتووم بۆ موسڵ. کارەکەمان زۆر باش و قازانجدارە.

لە جگە لە کارمەندە سوورییەکان، ژمارەیەک ژنی خزمەتگوزاری نێیجیریش لە سەنتەرەکە کاردەکەن. 

لە سەنتەرەکە جوانکاری دەم و چاو بۆیەکردنی پرچ، جوانکردنی دەم و چاو، بۆیەکردنی نینۆک، هەروەها حەمامی مەغریبیش هەیە، کە بۆ هەندێک جۆری نەخۆشی بەکاریدەهێنن. جگە لەوانە بەدلە و جلوبەرگی بووکێنیشی لێیە بۆ خانمان.

خەنسا داوود دەڵێ :سەرجەم ئەم مۆدێلانەى کە لێرەن لە تورکیاوە هێناومانن و بەنرخێکى گونجاو دەیانفرۆشین،تەنانەت هەموو ئەو عەزییانەى کە لێرەن قۆڵدرێژن و بۆ باڵا پۆشەکان دەگونجێن،جلوبەرەگەکانى بۆکێنی تورکین، نوێین و 

داشکاندنمان بۆ کردوون،تایبەتمەندى ئەم سەنتەرەیى ئێمە ئەوەیە نرخەکان زۆر گران نین، رێژەیەکى دیاریکرامان هەیە بۆ ئەوە تاوەکو هەموان بتوانن سەردانمان بکەن.

حەلەب و موسڵ بە شەڕێکی خوێناویدا رۆیشتن، خەڵکێکی زۆر لەم شارانە بێکاربوون و بۆ کارکردن روویان لە وڵاتانی دیکە کرد. ئەم ژنانە هاتنە موسڵ چونکە هەستدەکەن کولتووری موسڵ و حەلەب لە یەکدی نزیکە.

لە دوای ئاڵۆزییەکانی سووریا، ژمارەیەکی زۆر خەڵک ئاوارەی وڵاتانی ناوچەکە و تەنانەت ئەوروپاش بوون، بەشێکیان گەڕانەوە سوریا و بەشێکیش بەهۆی بزنسەکانیانەوە، تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان و عێراق ماونەتەوە.