فیچەر - حاجی کانەبی دیارترین کەسایەتی وەرزشی هەولێر

فیچەر - حاجی کانەبی دیارترین کەسایەتی وەرزشی هەولێر
کانەبی ئەحمەد، ناسراو بە حاجی کانەبی، ئەو پیاوەی رۆژگارێکی درێژە ناوی لەگەڵ یانەی هەولێر دێت. 
حاجی کانەبی، لەساڵی 1937 لە ھەولێر لەدایکبووە، وەکو یاریزان و ھاندەر لەگەڵ یانەی ھەولێر بووە، دەڵێن ''شێتانە ھانی یانەی ھەولێری داوە''.

ئێستا حاجی کانەبی بە تەمەندا چووەو تەندروستی باش نییە، بەڵام ئێستاش هانی یانەی هەولێر دەدات. حاجی کانەبی دەڵێ ''هەر جارێک یانەی هەولێر یاریی بردبایەوە، یاریزانەکانم خەڵات دەکردن''.

هیچ یارییەکی یانەی هەولێر نەبووە حاجی کانەبی ئامادە نەبێت، ئەگەر یارییەکان لە نێوەڕاست و خوارووی عێراقیش بان ئامادە دەبوو. مەحموود هەولێر یەکێک لە وێنەگرەکانی شاری هەولێرە دەڵێ ''لە یارییەک بەامبەر تکرین هەولێر پێنج گۆڵی لە تکریت کرد و بردمانەوە، تووشی کێشەیەکی گەورەبووین، هەندێک لە هاندەرانمان فیراری سەربازی بوون، حاجی کانەبی کێشەکەی حەلکرد بەخۆی لەناو یاریگا مایەوە هەتا هەموو یاریزانەکان رۆیشتن''.

حاجی کانەبی هەموو کاتێک پێش هەموو یاریزانەکان دەچووە ناو یاریگا و شوێنێکی تایبەتی لە نێو یاریگا هەبوو بۆ هاندانی یانەکەی. هەروەها پاسی گەورەی هەبوو پێشکەش بە یانەی هەولێری کرد بۆ گواستنەوەی یاریزانان.