فیچەر - چێشتخانەی ژنانی کورد لە باکووری ئێران

فیچەر - چێشتخانەی ژنانی کورد لە باکووری ئێران
چەمخالە شارێکی کوردنشینی باکووری ئێرانە. ژمارەی دانیشتوانی 10 هەزار کەسە، دانیشتوانەکەی بەشێوەزاری لەکی و کورمانجی سەروو قسە دەکەن.

زەینەب عەلی، ژنە کوردێکی شارەکەیە کە ماڵباتەکەی لە ناوچە کوردییەکان راگوێزراون بۆ ئەم ناوچەیە. 

زەینەب بۆ بژێوی ژیانی چێشتخانەیەکی کردووەتەوە، کە تەنیا ژن تێیدا کاردەکەن. چێشتخانەی زەینەب ناوی گوڵی سوورە.

زەینەب یەکەم ژنە لەگەڵ دوو کچەپووری ئەم چێشتخانەیەی کردووەتەوە.

خانەوادەی زەینەب ئاژەڵدارن، گۆشتی چێشتخانەکە لە ئاژەڵەکانی خۆیان دابین دەکەن، هەروەها جۆرەها خواردن دروستدەکەن. بەهۆی زۆری گەشتیار بۆ باکووری ئێران وایکردووە چێشتخانەکەی زەینەب بەردەوام قەرەبالخ بێت.

کوردی چەمخاڵە، بە کشتووکاڵ، ئاژەڵداری، راوەماسی و گەشتیارییەوە خەریکن. زەینەب ماوەی 8 ساڵە ئەم چێشتخانەیەی داناوە. بەشی زۆری سەردانکارانی کوردی رۆژهەڵات و باشووری کوردستانن. هەروەها خەڵکێکی زۆریش لە دانیشتوانی شارەکە لەلای زەینەب نان دەخۆن.

ناوی گوڵی سوور بۆ زۆربەی گەشتیارانی چەمخاڵە ناسراوە، بۆیە ئەوەی رێی بەم شارە بکەوێ، حەتمەن ژەمەخواردنێکی لێدەخوات.