فیچەر - درێژی ئەشکەوتی کونەبا 767 مەترە

فیچەر - درێژی ئەشکەوتی کونەبا 767 مەترە
لەنێو سروشتی کوردستان و چیاکانیدا بەشێکی زۆر ئەشکەوت هەیە  کە هەریەکەیان ناو سەرگوزەشتە و چیرۆکێکی تایبەت بەخۆی هەیە .
کونە با ناوی دیارترین و ناسراوترین ئەشکەوتی ناوچەکەیە  کە بەپێی لێکۆڵینەوەی زانستی جیۆلۆجی تەمەنی دروست بوونی شاخەکە ٣٠ بۆ ٤٠ ملیۆن ساڵە و بە تێبەڕبوونی  ملیۆنان ساڵی تر  لەنێو هەناوی شاخەکەدا ئەم ئەشکەوتە دروست بووە  
هەندێک تایبەتمەندی  ئەشکەوتی کونەبا جیادەکاتەوە لە ئەشکەوتەکانی تر.
سەرەتا بە دەروازەیەکی بچووک دەست پێدەکات کە درێژییەکەی زیاترە لە ٦ مەترە بەرزییەکەی ١ مەتر دەبێت و دواتر فراوان دەبێت دوو ڕێرەوەی لێدەبێتەوە بە ئاراستەی ڕاست و چەپ بەردەوام بایەکی بەهێز لەم دەروازەیەوە دێتە دەرەوە کە ئەمە هۆکاری ناونانی ئەشکەوتەکەیە  جگەلەوەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە ئەم ئەشگەوتە دەرچەیەکی تر یان دەروازەیەکی تری هەیە بەڵام تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
لەسەرەتای ساڵانی ١٩٣٠ لەلایەن ٣ ڕاوچی  دانیشتووی گوندەکانی ئەم ناوچەیە بۆ یەکیمین جار ئەم ئەشکەوتە دۆزراوەتەوە  ئەو کات ئامرازی رووناککردنەوە نەبووە  بۆ دۆزینەوەو بینینی بەشەکانی ئەشکەوتەکە  ئاگریان بەکارهێناوە.
دواتر لەلایەن تیمی شارەزاوە رووپێوی کراوە درێژی ئەشکەوتەکە ٧٦٧ مەترە بەهۆی ناڕێکی زەوی نێو ئەشکەوتەکە رۆشتن تێیدا ئاسان نییە.