چارەسەری زیپکەی چەند خانمێك لە ستۆدیۆی دکتۆر ئاراس

28 March 2024
چارەسەری زیپکەی چەند خانمێك لە ستۆدیۆی دکتۆر ئاراس

بەرنامەیەکی نوێی دکتۆر ئاراس.. دیدەم دزەیی، چارەسەرکاری پێست  میوانی ئەم بەرنامەیەی دکتۆر ئاراسە، باسی رۆڵی چارەسەرکاری پێست لە چارەسەری زیپکە دەکات، رۆڵی شێوازی ژیانی تەندروست لە پاراستنی پێست لە زیپکە و 
چارەسەرکردنی زیپکەش دەخاتەڕوو.

لە ستۆدیۆی دکتۆر ئاراس، خانمێك میوانە و وێنەکانی پێشووتری پێشاندەدرێن کە زیپکەی زۆر رووخساری داگیرکردووە، دواتر دیدەم دزەیی باسی ئەو چارەسەرە دەکات کە بۆ ئالای کردووە، دوای چارەسەر ئالا لە ستۆدیۆیە و لە رووخساری 
زیپکەکانی نەماون.

دیدەم دزەیی باسی ئەوە دەکات سەرەتا زۆربەی ئەوانەی سەردانی دەکەن لە دڵەڕاوکێدان و تووشی گوشارێكی زۆر دەبن بەهۆی زیپکەکانیان، بەڵام چارەسەرەکان کاریگەرن، تەنیا کاتیان دەوێت بۆ دەرکەوتنی ئەنجامەکان.

بەشێكی دیکەی بەرنامەکە تایبەتە بە پەڵەی پێست، لەنێویشیدا باسی پەڵەی شوێنەواری زیپکە دەکەن، دیدەم دزەیی دەڵێت دەستلێدان و تەقاندن هۆکارن بۆ دروستبوونی شوێنەواری زیپکە.

بۆ بینینی وردەکاریی زیاتر لەبارەی پەڵە و زیپکەی پێست، بینەری ئەم بەرنامەیە بن.