هیچ دەرمانێك هەیە کێش زیادبکات؟

04 April 2024
هیچ دەرمانێك هەیە کێش زیادبکات؟
لەم بەرنامەیەی دکتۆر ئاراس، گەنجێك کە ئەندامی دکتۆر ئاراس کۆمیونیتییە لە ستۆدیۆیە، دەڵێت گرفتی کەمی کێشی هەیە، دکتۆر بینایی کامەران دەڵێت هەموو ئەو کەسانەی لاوازیی کێشیان هەیە و دەیانەوێت کێشیان زیادبکەن، هاوشێوە نین، دەبێت بە رێگەی جیاواز کێشیان زیادبکەن.

د. بینایی کامەران، پزیشكی پسپۆڕی خۆراک دەڵێت ئەو کەسانەی کێشیان کەمە دوو جۆرن، بەشێكیان ئارەزووی خواردنیان نییە، هەست بە برسیبوون ناکەن یان زۆر درەنگ برسی دەبنەوە، بەشێكی دیکەشیان ئەوانەن کە زۆر دەخۆن و قەڵەو نابن، دەشڵێت: "ئەمانە پێیان دەگوترێت بە شانسەکان". لەبارەی ئەو کەسانەی کە زۆر دەخۆن و قەڵەونابن، د. بینایی کامەران، پزیشكی پسپۆڕی خۆراک دەڵێت رەنگە ئەو کەسانە گرفتیان لە کۆئەندامی هەرس هەبێت، بەدهەرس بن، یان نەخۆشییەکی دیکەی درێژخایەنیان هەبێت وەکو زیادبوونی هۆرمۆنی رژێنی پەریزادە، دەشڵێت رەنگە هەندێك دەرمان هۆکاری لاوازیی بەردەوام بن.

د. بینایی کامەران، پزیشكی پسپۆڕی خۆراک لەم بەرنامەیەی دکتۆر ئاراس گیراوەیەکی تایبەت ئامادەدەکات، هەموو پێکهاتەکانی گیراوەکە لە ستۆدیۆن، دەڵێت ئەمە یەکێكە لە گیراوە باشەکان کە بەشێوەیەکی تەندروست کێش زیاددەکات، دەشڵێت دەکرێت بە منداڵانیش بدرێت و کێشیان رێكدەخات.