Dr Aras - 20%ی نەوجەوانان تووشی گێچەڵی سێکسی دەبنەوە

18 March 2024
Dr Aras - 20%ی نەوجەوانان تووشی گێچەڵی سێکسی دەبنەوە

بەرنامەیەکی نوێی دکتۆر ئاراسە، پسپۆڕێكی دەرووندروستی و کەسایەتی میوانی بەرنامەکەیە و لەبارەی دەروون و کەسایەتی نەوجەوانان قسەدەکات، د. کازم گزال دەڵێت 70%ی نەوجەوانان لە جوانیی خۆیان رازی نین و تووشی نائارامی دەروونی دەبن، هەندێكجار داوای نەشتەرگەریی و پرۆسە جوانکارییەکان دەکەن و ئەنجامیشی دەدەن.

د. کازم گزال، پسپۆڕی دەرووندروستی و کەسایەتی دەڵێت ئێستا نەوجەوانان لە قۆناخێكی سەختدان، دراماکان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان رۆڵێکی ئێجگار خراپیان گێڕاوە، تەنانەت دەڵێت لاساییکردنەوەی دراماکان بەجۆرێك کاریگەربووە، ئێستا لە قوتابخانەکان کچ جگەرەی لێگیراوە کە بە دیاری بۆ کوڕی بردووە.

د. کازم گزال، پسپۆڕی دەرووندروستی و کەسایەتی دەڵێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە نەرێنی کار لە دەروونی نەوجەوانان دەکەن، رەفتاریان تێکدەدەن، تووشی نارازیبوون لە جوانییەکانی خۆیانیان دەکەن، دەشڵێت بۆ دووربوون لەمە تاوەکو 
تەمەنی 5 ساڵان منداڵ شاشەکان بەکارنەهێنێت و لە نەوجەوانیشدا سنووردار بکرێت.

پسپۆڕەکە دەشڵێت 20%ی نەوجەوانان تووشی گێچەڵی سێکسی دەبنەوە، کە دەکرێت ئەمە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان راستەوخۆ بووبێت، داواش لە دایک و باوکان دەکات، خێزانێكی تەندروست و ئارام، بناخەی نەوجەوانێكی دەرووندروست و کەسایەتییەکی پێگەیشتووە.