جیابوونەوەی هاوژینان و ئامارەکانی جیابوونەوە لە کوردستان

06 April 2024
جیابوونەوەی هاوژینان و ئامارەکانی جیابوونەوە لە کوردستان
بەرنامەیەکی نوێی دکتۆر ئاراسە، پسپۆڕێکی دەروونی و راوێژکاری کەسایەتیی لە بەرنامەکە میوانە و دەڵێت ئامارەکانی جیابوونەوە لە هەرێمی کوردستان کارەساتن، بەپێی ئامارە فەرمییەکان لە ساڵێکدا نزیکەی 15 هەزار هاوژین جیادەبنەوە.

د. ئاواز حەجی جەعفەر، پسپۆڕی دەروونی لە بەرنامەکەدا دەڵێت هەرچەندە هەموو جیابوونەوەکان رەنگە تۆمارنەکرێن، بەڵام تەنیا بەگوێرەی ئامارە تۆمارکراوەکانیش نزیکەی یەک لەسەر سێی هەموو هاوسەرگیرییەکان هەڵدەوەشێنەوە و هاوژینەکان جیادەبنەوە. پسپۆڕەکەی دەروونی دەڵێت پاشهاتەکانی جیابوونەوە لەسەر ژن، پیاو و منداڵەکانیش دەبێت، دەروونیان تێکدەدات و کاریگەرییەکە بەشێوەیەکی درێژخایەن بەتایبەت لەسەر منداڵەکان دەمێنێتەوە.

د. ئاواز حەجی جەعفەر دەڵێت ئێستا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنانی مۆبایل هۆکارێکی زیادبوونی جیابوونەوەن، باسی کچە مۆدێڵەکان دەکات کە پێیوایە درۆ لەگەڵ دەروونی خۆیان دەکەن، دەشڵێت خەریکە ئاهەنگی جیابوونەوە دەستپێدەکات، ئەو هاوژینانەی جیادەبنەوە، زۆرجار خانمەکە ئاهەنگ دەگێڕێت، لەم بەرنامە نوێیە وردەکاریی زیاتر لەبارەی ئەم جۆرە ئاهەنگانە و زیادبوون و هۆکارەکانی جیابوونەوە لە کوردستان ببینە.